نه‌په‌گه: گه‌ریلا به‌ته‌واوی ئه‌و پیلانگێڕییه له‌ناوده‌بات
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان خۆیان له‌سه‌ر ڕێبازی تێكۆشانی سه‌رده‌م ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژوودا له‌ناوببه‌ن.
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان خۆیان له‌سه‌ر ڕێبازی تێكۆشانی سه‌رده‌م ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژوودا له‌ناوببه‌ن.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فهرماندارهتییهكه له بیسته‌مین ساڵیادیدا، ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند، «له كه‌سایه‌تیی شه‌هیدانماندا كه جه‌سته‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕیدا كرده قه‌ڵغان و به درووشمی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تیماندا بوونه دیوارێك له ئاگر، یادی هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.»
له په‌یامه‌كه‌ی نه‌په‌گه‌دا هاتووه: «مێژووی گه‌لی كوردستان كه یه‌كێكه له گه‌له دێرینه‌كانی هه‌رێمه‌كه، مێژووی پیلانگێڕییهكانه. گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه له لایه‌ن هێزه باڵاده‌سته‌كاندا زه‌ختیان لێ كراوه. هه‌ر كاتێك گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو ئازادی، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی داواكارییه‌كانی خۆی خستبێته‌ڕوو، هێرش كراوه‌ته سه‌ری.»
«پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ كه به‌هۆی میتۆد و چوارچێوه‌كه‌ی جیاوازتره له پیلانگێڕی و هێرشه‌كانی دیكه، به پێشبینییه قووڵه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ، به به‌رخۆدانی بێ وێنه و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان، پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا له چوارچێوه‌ی ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتدا كه ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه له ئیمڕاڵی بونیادی ناوه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان به‌هێز بووه و هێزه‌كه‌ی سنووره‌كانی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه. له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر هێڵی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له ڕووی ستراتیژ و تاكتیكه‌وه خۆیان نوێ كردووه‌ته‌وه و به ڕۆڵی خۆیان ئه‌نجامی گرینگ‌یان به‌ده‌ستهێناوه. گه‌لی كوردستانیش ده‌ستی له خۆشه‌ویستیی ڕێبه‌رایه‌تی و هێڵهسهرفرازییهكهی به‌رنه‌داوه و به قوربانیدانی گه‌وره تێكۆشانی له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕیدا گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی گرینگ.»
فه‌رمانداره‌تی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه ڕایگه‌یاند، «به‌ڵام ئه‌م دۆخه به‌و مانایه نییه كه پیلانگێڕییه‌كه به‌ته‌واوی شكستی هێناوه. هه‌رچه‌نده زۆریش ته‌نگه‌تاو بووبێت، ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت كوردستان له‌ناوببه‌ن هێشتا ده‌ستیان له ئامانجی خۆیان به‌رنه‌داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ڕێ و ڕێبازی نوێ ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. هه‌ر بۆیه له دژی گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه‌ی كوردستان هێرشی دژه‌مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێ له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نه‌په‌گه‌دا هاتووه: «بێگومان له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا به به‌رخۆدانێكی زۆر واتادار وه‌ڵامی ئه‌م شه‌پۆلی هێرشانه ده‌درێته‌وه. هه‌ڵوێستی پێداگرانه كه له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز-دا له زۆر ناوه‌ندی دونیا و له زیندانه‌كان نیشان ده‌درێت، بۆ مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو كه له دژی دواكه‌وتوویی تێده‌كۆشێت، ده‌بێته سه‌رچاوه، باوه‌ڕی به ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌هێز ده‌كات و له دژی هێزه پیلانگێڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستێكی به‌ئیراده ده‌رده‌خات. ئه‌م هاوڕێ چالاكه هێژایانه به به‌رخۆدانی شكۆدارانه‌ی خۆیان په‌یامی پێویستیان داوه‌ته هه‌ر كه‌س. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی گه‌ریلا به درووستی له‌و به‌رخۆدانه قاره‌مانانه‌یه تێده‌گه‌ین كه گه‌ریلایه‌تیی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت و به جۆشی شۆڕشگێڕیییهوه سڵاوی لێ ده‌كه‌ین. ئێمه بانگ له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له ده‌وری به‌رخۆداندا ببنه یه‌ك و به‌هێزه‌وه به‌شداری له‌م هه‌نگاوه گرینگه‌دا بكه‌ن.»
«له‌م كاته‌دا كه ده‌چینه ساڵی ٢١ههمینی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئیدی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ناتوانن خۆیان له ئاستی دیلبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕاگرن. هه‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، ناتوانین بڵێین پیلانگێڕییه‌كه شكستی هێناوه و گه‌له‌كه‌شمان هه‌تا ئه‌و كاته ڕزگاری نابێت. ئه‌مه دوایین ئامانجه كه له به‌رده‌م گه‌ریلاكانی كوردستانه. سه‌رده‌می نوێش به ڕووداوی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت. گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه كه خۆیان به ڕێبازی تێكۆشانی سه‌رده‌م ئاماده كردووه، له‌پێناو ڕه‌شكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژوودا، به ویست، باوه‌ڕی، پێداگری و ڕۆحی فیداییه‌وه له هێڵی تێكۆشانی هاوچه‌رخ پاشه‌كشه ناكه‌ن و به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی قۆناغه‌كه هه‌ڵده‌ستن.»
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه)دا هاتووه: «گه‌ریلاكانی كوردستان كه له تێكۆشانی دژ به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌رگیز دوودڵ نه‌بوون، له ساڵی ٢١ههمینی تێكۆشاندا، ئه‌و تێكۆشانه به‌هێزتر ده‌كه‌ن كه له‌ڕێی ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌دا ده‌كه‌ین. به ڕۆحی تێكشكاندنی پیلانگێڕییه‌كه، به‌زانایی، فیداكاری و غیره‌ته‌وه ڕۆڵی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.»
s.m