هانا کۆساڵانی: هەموو شوێنێک لە دوژمن دەکەینە جەنگی حەفتانین

گەریلا هانا کۆساڵانی، کە لە زۆرێک لە ناوچەکاندا شەڕی کردووە، ئێستا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە جەنگی حەفتانیندایە. هانا کە بۆ خۆی و ژنانی تر تێدەکۆشێت وتی، "ئێمە هەموو شوێنێک لە دوژمن دەکەین بە جەنگی حەفتانین".

گەریلا هانا، کە ناوەکەى بە مانای ئارامی و هەستیارییە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. دڵی بە عەشقی کوردستان و بە تایبەتی بە عەشقی گەلی باکوور پڕە. دەڵێت، "گەورەترین هۆکاری خۆشەویستیی من بۆ چیاکان ئەوەیە، کە من دەگەیەننە هەموو بەشەکانی وڵاتەکەم". بەو بڕوایە، کە چیاکان کۆتایی بە سنوور دەهێنن بە عەشق و خۆشەویستیی بۆ چیا رێدەکات. گەریلا هانا گەریلایەکە زۆر قسە ناکات، بەڵام کاتێک دەدەوێت، وادەکات کە مرۆڤ بە وردی و بە قوڵی گوێی لێ بگرێت و بیری لێ بکاتەوە.

ژنانی رۆژهەڵات چاوەڕێی چین؟

ئێمە هەموومان شتێکمان دەوت. ئەو بە بێدەنگی دانیشتبوو، دەستێکی لەسەر کڵاشینکۆفەکەى بوو و دووربینێکیش بە دەستەکەى تریەوە بوو و سەیری دەورووبەری دەکرد. دواتر زانیم، کە گەریلا هانا سەیری جوانترین لای وڵاتەکەی خۆی، واتە سەیری رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. بێدەنگییەکەی شکاند و وتی، "ژنانی رۆژهەڵات چاوەڕێی چین. بۆ نایەن بۆ ئەم چیایانە، با بجوڵێن و روو لەم چیایانە بکەن".

گەریلا هانا کۆساڵانی بۆ گەلی رۆژهەڵات وتی، "رۆژهەڵات زۆر پەکەکەیان خۆشدەوێت. بە تایبەتی دڵسۆزییان بۆ رێبەرایەتی بۆ هەموان روون و ئاشکرایە. دایکم هەموو کات باسی ساڵی ١٩٩٩ و کاتی دیلکردنی رێبەرایەتی دەکرد و دەستی دەکرد بە گریان. دەیوت، سەیرکە چۆن بێکەس بووین".

هۆکاری سەرەکیی هاتنی هانا بۆ چیا و بوون بە گەریلا ئەوەبوو، کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکات و لە کەسایەتیی دایکی خۆیدا هەموو دایکان دڵخۆش بکات. چونکە ئەو دەیزانی بە ئازادیی ئۆجالان هەست بە زۆر شت دەکرێت. لەبەر ئەوەش ئەو بوو بە جەنگاوەرێکی عاشقی ئەو حیزبە، کە لە دایکیەوە لەبارەیەوە بیستبووی. بۆیە رووی لە چیاکان کرد. زۆرترین ژن بۆ ئازادیی خۆیان هاتبوون بۆ ئەم چیایانە. هەموو کات باسی ئەوەی دەکرد، کە  ژنانی رۆژهەڵات چەند سەربەرزن، دژوارن و زۆر لە چیا دەچن. لە دۆخێکی وەهادا هەموو شتێک بەهای زۆر دەبێت. بەهای رەنج، خۆشەویستن، هاوڕێیەتی، شەڕ، ئارامی و ئازادی و زۆر شتی تر زۆر دەبن...

هانا کۆساڵانی لە زۆرێک لە ناوچەکانی گەریلادا ماوەتەوە و شەڕی کردووە. ئێستاش لە جەنگی حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ دەکات. هانا ساڵی ٢٠١٤ لە ماڵەکەى خۆیان لە پشت چیای کۆساڵان هاتە دەرەوە و ئێستا لە جەنگی حەفتانین دا بۆ خۆی و بۆ هەموو ژنان شەڕ دەکات. بە پێداگیری و بە بڕیارەوە دەڵێت، "ئێمە هەموو شوێنێک لە دوژمن دەکەین بە جەنگی حەفتانین".

ژ.ت