هێرشی ڕژیمە داگیرکەرەکان، یەکیەتی نەتەوەیی لەسەرهێزە کوردیەکان فەرزدەکات

کەنەکە ئەوەی خستەڕوو کەهێرشەکەی دوێنێ-ی ڕژیمی ئێران لە کۆیە ئەوەی سەلماند کە هێزەداگیرکەرەکان هیچ جیاوازییەک ناخەنە نێوان کوردەوە وداوی لە هەمووهێزەکان کرد کە بۆ پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی هەنگاوی خێرا بنێن.

 

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە دەربارەی بۆردومانی بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران  کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەک کادر و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە."

کەنەکە راشیگەیاندووە "رژێمی داگیرکەری ئێران لە کاتێکدا لە قوولایی کێشە و قەیرانە ناخۆیی و نێودەولەتییەکانیدا چەقیوە و بەرەوە داڕمان ئەچێت، ئەیەوێ بە پەلاماردانی هێزە بەرهەڵستکار و رۆڵەکانی گەلەکەمان هێزو دەسەلاتی خۆی پیشان بدات."

'ڕژیمە داگیرکەرەکان هێرش بۆسەر گەلی کورد بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن'

کەنەکە دەستنیشانی کرد کە جارێکی دی ئەوراستییە ئاشکرا بوو کە رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان لە هەر دۆخێکیدا بن، لە هەر قەیران و کێشەیەکدا بن، هێرش کردنە سەر خەڵک و خەباتگێڕانی کوردستان بە ئەرکی یەکەمین وهەرە سەرەکی خۆیان ئەزانن.

کەنەکە وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورکیا کە لە ناو دۆخێکی نالەباری ئابووری، کۆمەڵایەتی وسیاسیدایە، بەشێک لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و بەهومووهێزی خۆیەوە هەوڵی لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەدات.

کەنەکە ئەوەی خستەروو لە لایەکی ترەوە رژێمی ئێران سەرەڕای هەموو قەیرانە ناوخۆی وهەرێمی نێودەوڵەتییەکانیەوە، لە بڕیاری لە سێدارەدانی چالاکوانانی کورد وهێرش کردنە سەرخەلكی کوردستان وبۆردومانکردنی بنکەو بارەگای پارتە رۆژهەڵاتییەکان لە قووڵایی باشووری کوردستاندا نەوەستاوە."

' داگیرکەران هیچ جاوازییەک ناخەنە نێوان کوردەوە'

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی کەنەکەدا دەستنیشانکراوە،"ئیترهیچ گومانێک لەوەدا نەماوە کە داگیرکەران هیچ جیاوازییەک لە نێوان پارچەکانی کوردستاندا ناکەن و هەردەرفەتێکیان بۆ بڕەخسێ لە هیرش و پەلامارەکانیان بەردەوام ئەبن."

کەنەکە یەوەی خستە رووکە ئەوڕووداوانەی کە روودەدەن گرینگی و پێویستی  یەکیەتی نەتەوەیی دەخاتە پێش چاوان وداوای لە هەموو پارت ولایەنە سیاسییەکان-ی کوردستان کرد کە لەم بوارەدا هەنگاوی جیدی بنێن.

' لە دژی ڕژیمە داگیرکەرەکان بانگەوازی بۆ یەکیەتی نەتەوەیی کرا'

لە کۆتایی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە، " هێرشی ڕژیمی ئێرانی بۆسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-ی بەتوندی ئیدانە دەکەین وسەری رێز بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە دائەنەوێنین، سەرەخۆشی لە خۆمان و گەلی کوردستان و کەس و کارو هەڤالانیان ئەکەین. هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارن ئەخوازین."