هەپەگە: لە هەفتانین ٥ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی هەفتانین لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی هەفتانین لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەدە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانیندا کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەدەچێت، لەدژی سوپای دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە گردی کۆنفرانس لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ و ١٥:٣٠ چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
ف.ق