ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون. ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ٨ و ٩ی ئابدا کاتێک دەوڵەتی تورک ویستی کوردستان داگیر بکات، هێزەکانمان لە ناوچەی پیربوولای حەفتانین لە دوژمنیاندا. لە ئەنجامی دەستوەردانی ئۆپەراسیۆندا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەڕ ڕوویدا و سوپای تورک ناوچەکەی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکان و شەڕدا هەڤاڵانمان پەیام ئاخین، زەندا دەستینا، ڕێزان تەندورەک، سەردار مۆردەم و خەبات جوودی بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: پەیام ئاخین
ناو و پاشناو: شیرین عومەر
شوێنی لەدایکبوون: دربێسیێ
ناوی دایک و باوک: فاتیمە و محیەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین

نازناو: زەندا دەستینا
ناو و پاشناو: کادەر ئەرئاسلان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: باران - محەمەد
شوێن و مێژووی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین

نازناو: ڕێزان تەندورەک
ناو و پاشناو: گولتەکین ئونەر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: ئالتون و فەهیم
شوێن و مێژووی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین

نازناو: سەردار مۆردەم
ناو و پاشناو: ساڤاش کۆرکماز
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە و فاروق
شوێن و مێژووی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین

نازناو: خەبات جوودی
ناو و پاشناو: وەدات بیلیک
شوێنی لەدایکبوون: جزیر
ناوی دایک و باوک: غوربەت و جامی
شوێن و مێژووی شەهادەت: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
دەوڵەتی فاشیست بۆ هەمیشەییکردنی داگیرکەری لە کوردستان و لەناوبردنی گەلی کورد، هەموو هێزێکی بەکاردەهێنێت و جموجووڵی قڕکردن و داگیرکەری دەستپێکردووە. بۆئەوەی هەوڵی داگیرکەری سەر باشووری کوردستان هەمیشەیی ببێت، بە پشتگیری نۆکەرانیان دەیانەوێت بەهای کورد و کوردستان لەناوببەن. ئامانجی داگیرکەری حەفتانین ئەوەیە کە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا داگیر بکەن، هەموو بناغەکانی کۆمەڵگا لەناو ببات و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ، بە بەرخۆدان و متمانەیەکی زۆرەوە لەدژی هەوڵی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن و داگیرکەران سزا دەدەن.
هەڤاڵانمان پەیمان، زەندا، ڕێزان، سەردار و خەبات هەر یەکەیان لە کات و شارێکی جیاوازەوە لەدایکبوون، بە ئەخلاقی وڵاتپارێزی گەورە بوون و لە ئامانجێکدا یەکیان گرت. هەڤاڵە گەنجەکانمان تێگەیشتن کە ڕێگای ئازادکردنی گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری سەر کوردستان جگە لە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەریلا هیچ شتێکی تر نییە. هەڤاڵانمان لە تەمەنی گەنجێتی خۆیاندا بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و بە بەرخۆدانی فیدایی بوونە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.
هەڤاڵانمان پەیمان، زەندا، ڕێزان، سەردار و خەبات لە بەرخۆدانی جەنگی حەفتانیندا گورزی گەورەیان لە دوژمنی داگیرکەردا، لە زۆر چالاکیدا بەشداریان کرد و تا ساتی شەهیدبوون بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد.
سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدانمان و گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە میراتی تێکۆشانی شەهیدانمان بە سەرفرازی جێبەجێ بکەین."
ف.ق