پاژک: کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ دێنین

کۆردیناسیۆنی پاژک لە ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و جەختیشی کردەوە کە کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ دێنن.

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک بە بۆنەی هاتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، پلانگێریەکەی دژی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"سەرەتا بە تایبەت یادی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' و گشت شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە.

ئێمە رێبەرەکەمان کە لە دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە خۆڕاگریدایە و هاوکات هەموو کادیرانی پەکەکە و پاژک کە هەوڵ دەدەن مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بونیاد بنێن، هەروەها ئەو ژنانەی بڕوایان بە ئازادیی ژنان هەیە، بەرز دەنرخێنین وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە دژی هێرشەکانی سەر مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکیش، بانگەوازی هەستیاربوون ئاراستەی گەل دەکەین.

پلانگێڕیە نێودەوڵەتیەکە

لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا دەسەڵاتخوازەکان لەگەڵ هەموو هاوبەش و نۆکەرانیان، جگە لە شەڕ هیچ شتێکی تریان بۆ رۆژهەلاتی ناوەڕاست نەهێشتووەتەوە. ئەو هێزانەی ئەمریکا و بەریتانیا پشتیوانیان لێدەکەن، لە ساڵی ١٩٩٠دا رایاندەگەیاند لەگەڵ جەنگی یەکەمی کەنداو دیمۆکراسی دێننە ناوچەکە و دوای ئەوەی چەندین ساڵ پشتیوانیان لە سەدام حسێن کرد و دواجار هەڵیانوەشاندنەوە.   

سوریاش کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی شارستانیەتی میزۆپۆتامیای کۆن، هێنایە بەر هەڵوەشاندنەوە. رێبەرایەتی پەکەکەیان وەکو ئاستەنگ بینی لە بەردەم پراکتیزەکردنی پڕۆژەی دەسەڵاتخوازی ناوەندی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ویستیان حافز ئەسەد بە بوونی رێبەر ئاپۆ لە سوریا، بە دیل بگرن و خودی رێبەر ئاپۆش لە ناو بەرن. ماوەیەکی دوور و درێژ ویستیان بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی دیپلۆماتیک، لەناوی بەرن و بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵی ئەمەیاندا. لەو کاتەدا رۆڵی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی سوریایان دایە دەوڵەتی تورکیا. بۆیە ئەگەر قۆناغی یەکەمی جەنگی جیهانی سێهەم جەنگی کەنداو بێت، ئەوان قۆناغی دووهەمی ئەو جەنگ جیهانیەش، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە.

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨وە تا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئەو هێزانەی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل پشتیوانی کردوون، لە ئۆپڕاسیۆنی ناتۆ-گلادیۆدا، رێبەر ئاپۆیان بە دیل گرت و پلانگێری نێودەوڵەتیان ئەنجامدا.

بۆیە تورکیا بوو بە ئارامترین وڵات بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل. دواتریش تورکیا بوو بە یەکێک لە ناوەندەکانی کاپیتالیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ئەستۆی ئێمەدایە کە کۆتایی بەو بەدیلگرتنە بهێنین

لە گەڵ هەموو ئەو هێرش و پلانگێڕیانەی دەسەڵاتخوازە ناوەنگەراییەکان، پەکەکە و رێبەر ئاپۆ وازیان لە هێڵی ئازادی نەهێنا. رێبەر ئاپۆ کە بوونی کورد بە ژیانێکی شکۆمەندانە و ژیانی ژنانیش بە ئازادیەوە دەبەستێتەوە، لە دژی هەموو دواکەوتووییەک تێکۆشاوە. رێبەر ئاپۆ، پەکەکەی وەکو پارتی ئازادیی ژنان بونیاد ناوە. رێبەر ئاپۆ نەبوو بە لایەنگری چینایەتی و گورزی قوڕسی لە زیهنیەتەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست وەکو رەگەزپەرەستی و کاپیتالیزم داوە، بۆیەش هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی رێبەر ئاپۆ بوو بە ئامانجی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە. بەڵام وەکو ئەوەی رێبەر ئاپۆش دەڵێت، پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە لە سایەی تێکۆشانی گەل و پارتەکەمان، پوچەڵ بووەوە، بەڵام هەمیشە هەوڵ دراوە پلانگێریە نێودەوڵەتیە پوچەڵکراوەکە، بەردەوامی پێبدرێت.

بۆ وەستان لە دژی سیاسەتی داگیرکەری، گۆشەگیری، دەستدرێژی و تاڵانکاریەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ، ئەرکی سەر شانی ئیمەیە. بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەبێت گشت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش گەلی کورد و ژنان، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

لە دژی تەسلیم کردنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڵانکردنی سروشت و قڕکردنی ژنان و بۆ گەشکردنی هەنگاوەکەی کەجەکە، "گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کاتی ئازادیە" و هەروەها بۆ بەهێزکردنی هەنگاوی کەژەکە بە ناوی "لە دژی قرکردنی ژنان، کاتی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگایە"، بانگەوازی ئەوە دەکەین کە بەشداری لە چالاکیەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی 'رۆژی جیهانی ئازادی رێبەر ئاپۆ' دا بکەن."

ز.ش