پەکەکە: بە میراتی ئەوان گەشە بە تێکۆشان دەدەین

پەکەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی تەسلیم تۆرە، پێشەنگی بزووتنەوەی چەپی تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "بەو میراتەی ئەوان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، تێکۆشانمان دەگەشێنینەوە. کوردستان ئازاد دەکەین و تورکیای دیموکرات دروست دەکەین".

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، پەیامێکی سەرەخۆی بۆ بزووتنەوەی چەپی تورکیا نارد، بەبۆنەی کۆچی دوایی تەسلیم تۆرە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە:

"بە خەمبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی تەسلیم تۆرە-ی شۆڕشگێڕی گەورەکان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە هەموو گەلانی تورکیا، دیموکراتە شۆرشگێڕەکان، سۆسیالیست، بنەماڵە و هەڤاڵانی دەکەین. تورکیا دیموکراتیک، ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد دێتەدی. یادی کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکەی هەمیشە لە تێکۆشانماندا دەمێنێتەوە".

تەسلیم تۆرە لە ساڵەکانی ١٩٦٠دا لەناو تیپدا دەستی بە چالاکی سیاسی کرد و لە ماوەیەکی نزیکدا بووە پێشەنگی گەل و لەناو تێکۆشاندا جێگەی خۆی کردەوە. تۆرە بووە یەکێک لە هەڤاڵانی دەنیز گەزمیش کە شۆڕشگێڕیکی گەورەیە. تۆرە لە کاتی کودەتای سەربازیی ١٢ی ئازاری ١٩٧١ وێڕای هاوکاریکردنی هەڤاڵەکانی چووە فەلەستین و ئامادەکاریی گەشاندنەوەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی کردووە. دوای کودەتای سەربازی لە ١٢ی ئەیلول لە لوبنان و فەلەستین پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ڕێبەرایەتی پەکەکە دروست کردووە. پەیوەندییەکەی لەگەڵ پەکەکە هەتا هەتایە بەردەوام بوو. چەندین جار لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئێمە لایەنگرێکی پەکەکە و رێبەر ئاپۆین.

بەو میراتەی ئەوان بۆ ئێمەیان بەجێ هێشتووە، تێکۆشان دەگەشێنینەوە. کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک دێنینەدی.

هاوڕێی هێژا، خاوەنداری لە ئارەزووەکانت دەکەین. رۆحت شاد".

ف.ق