ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک

کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک رایگەیاند، ڕەزامەندیان وەرگرتووە لەسەر دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکروانی کەرکوک.

لە شاری کەرکوک ٤٥٠٠ بنەماڵەی شەهید و ئەنفالکراو هەیە کە مووچە وەردەگرن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و داخستنی رێگاکانی نێوان پارێزگاکان و سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆکەسوکاری ئەو بنەماڵە شەهیدانە نەیاتوانی بچن بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان وە ئەو ٤٥٠٠ بەماڵەیە ماوەیزیاتر لە مانگ و نیوێک بێ مووچەبوون.

ئێوارەی ئەمرۆ بەرێوبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک سەبارەت بە دوا کەوتنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک و ڕەزامەندی وەرگرتن بۆ دابەش کردنی مووچەکە  کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.

سەبارەت بە دەرچوونی ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک، خلیل ڕەحیم کەریم بەرێوبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانرا ڕەزامەندی وەرگرین بۆ هینانەوەی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک کە ژمارەی ئەو خانەوادە شەهیدانە ٤٥٠٠ خانەوادەیە، وە سوپاسی هەریەک لە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراونی کوردستان و وەزیری دارایی دەکەم کە هەوڵیکی زۆریان داوە تا مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بگەینرێتە شاری کەرکوک."

دەربارەی کات و شوێنی دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خلیل رەحیم بەرێوبەری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی کەرکوک ڕایگەیاند: " ئەو کەسانەی پێشتر مووچەی شەهیدانیان لە بانکی چەرمۆ لە چەمچەمال وەردەگرد رۆژی شەممە و یەکشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر دابەش دەکەین، وە رۆژی دووشەممە و سێشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هاووڵاتی دابەش دەکەین."

سەبارەت بەو کەسانەی کە مووچەی شەهیدانەیان لە بانکی برایەتی وەردەگرد لە شاری هەولێر، خلیل رەحیم ڕایگەیاند: "لە ئیستادا ڕەزامەندی دابەشکردنی مووچەمان وەرگرتووە لە وەزیری دارایی هەر کاتێک بانکی برایەتی ڕەزامەنی ناردنی پارەکەی پێمان ڕاگەیاند ئێمە ڕاستەوخۆ دەچین پارەکە دەهێنین و رۆژی داوی دابەشی دەکەین بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان."

لە کۆتایدا سەبارەت بە گرتنە بەری رێکاری خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی وەرگرتنی مووچەکان، خلیل ڕەحیم ڕایگەیاند: "داوا لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک دەکەین لە کاتی دابەش کردنی مووچەکان قەرەباڵغیەکی زۆر دروست نەکەن هەر بۆیە ئێمەش وەکو بەرێوبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراونی کەرکوک چەند رۆژێکی جیاوازمان داناوە بۆ دابەشکردنی مووچەکان بەپی نەخشەیەک کە نەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی."

ز.ش