کاڵکان: ئێمە شەڕێکی گەورە دەکەین و سەردەکەوین – ١٣ –
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، لە ٢٣هەمین ساڵدا بە بەرخودانێکی هەمەلایەنە بەرامبەر بە داگیرکەری، گۆشەگیری و فاشیبزمی ئاکەپە – مەهەپە دەوەستنەوە".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، لە ٢٣هەمین ساڵدا بە بەرخودانێکی هەمەلایەنە بەرامبەر بە داگیرکەری، گۆشەگیری و فاشیبزمی ئاکەپە – مەهەپە دەوەستنەوە".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، لە ٢٣هەمین ساڵدا بە بەرخودانێکی هەمەلایەنە بەرامبەر بە داگیرکەری، گۆشەگیری و فاشیبزمی ئاکەپە – مەهەپە دەوەستنەوە و راشیگەیاند "ئێمەى گەل و بزووتنەوە بە بڕیارین، شەڕەکەمان گەورە دەبێت و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستمی داگیرکەر – پاکتاوکەر پێویستی بە ٣ مەرجی بنەڕەتی هەیە و بەمشێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە.
چ پەیوەندییەک لە نێوان پیلانگێڕیی٩ی تشرینی یەکەم و هێنانە سەر کاری دەسەڵاتی ئاکەپەدا هەیە؟
ئێمە لە وەڵامی پرسیاری پێشوودا هەوڵماندا ئەوە بڵێین، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پەیوەندیی بە کێشەى کورد و ژینۆسایدکردنی کوردەوە هەیە. لەبەر ئەوە رامانگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەی هێرشێکی سیستمی سەرمایەی جیهانییە، ئەوەش لەلایەن ئەمریکاوە و بە پێشەنگایەتیی سیستمی ئەمریکا پلانی بۆ دانراو و بەڕێوەبرا، بەڵام هەر چەند پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لەلایەن ئەمریکاشەوە پلانسازیی بۆ کرابوو، بەڵام لە بنەڕەتدا لە ناو پیلانگێڕییەکەدا چەندین دەوڵەت، رێکخستن، دەزگا، دامەزراوە و کەس بکارهێنران. ئەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقاش بەو شێوەیە بوو. بۆ ئەوەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەربخەن زۆرێک لە دەوڵەتەکان و کەسایەتییەکان، کە پێویستییان پێیان هەبوو، بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا بەکار هێنراون.
بۆ نمونە بەڕێوەبەریی میسر، کەسایەتیی حوسینی موبارەک بەکارهێنرا بۆ ئەوەى کاریگەری لەسەر بەڕێوەبەریی حافز ئەسەد دروست بکات و قەناعەتی پێ بکات، کە لە سوریا بچێتە دەرەوە. هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەریی ئەو کاتی رووسیادا هەندێک رێککەوتننامەیان واژۆکرد. "پرۆژەی جوڵەى شین" لەو کاتەوە خراوەتە رۆژەڤ. ئۆپۆزسیۆنی ئیتالیا، بەرێوەبەریی ئەڵمانیا – فەرەنسا بەکارهێنراوە. ئەو دۆخی بەکارهێنانەش لە یونانەوە تاوەکو کینیاش رۆیشتووە. یەکێتیی ئەوروپا بووەتە بەشێک لەو پیلانگێڕییە. بێگومان ئەمریکا لە جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیەدا و بڕیاردان لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەی و بەڕێوەبردنیدا لە ناو ئەو هێزانەدا، کە زۆر بەکاری هێنا، دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکومەتەکەیەتی. هەر خۆی بەڕێوەبەریی ئەمریکا وتبووی، ئەوان کێشەکە چاەسەر دەکەن، دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکومتەکەیانی چۆن خواستوە بەو شێوەیە بەکاری هێناون. هەروەها دەمیرڵ سەرۆک کۆماری ئەو کاتە و مەسعود یڵماز سەرۆک وەزیرانی ئەو کات و ئەجەوید، کە پیلانگێڕییەکەیان بەڕێوەدەبرد، هەمویانی بەکارهێنا و دواتر لەسەر بنەمای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات وەک پاسەوان رۆڵیان بۆ دەستنیشان کرد و بە کردەوە کردیان بە پاسەوان لە پیلانگێڕییەکەدا.
بەڵام لەسەر بنەمای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ئەمریکا پلانسازیی بۆ کرد و دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکومەتەکەى بوونە پاشکۆ و کلکی ئەو پیلانگێڕییە و رێباز و کەرەستەکانی. بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بە تەواوی بووە بەشێک لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە پلانسازیی ئەمریکا، هێنرایە ئاست و دۆخی جێبەجێکاری سەرەکی. دوای ئەو قۆناغە گەشەسەندنی سیاسی لە تورکیا، گۆڕینی بەڕێوەبەری بە تەواوی راستیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خستەڕوو. گۆڕینی بەڕێوەبەریی بەپێی دۆخ و بە شێوەیەکی سەرکەوتو بەهۆی جێبەجێکردنی پیلانگێڕییەکەوە روویدا.
هەر خۆی بەهۆی جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، لە هەڵبژاردنی ١٨ی نیسانی ١٩٩٩دا بولەند ئەجەویت و حیزبەکەى بە ناوی حیزبی دیموکراتیکی چەپ (دەسەپە - DSP) بووە حیزبی یەکەم و هاتەوە سەر حکومەت و دیسانەوە حکومەتی هاوپەیمانیی دروستکرد. حکومەتى ئەجەوید – باخچەلی – یڵماز لەلایەن ئەمریکاوە دامەزرا و بۆ ئەوەش بوو، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی جێبەجێ بکەن، ئەرکدار کران بۆ ئەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی بەڕێوەببەن و سەریبخەن، بەڵام سەرباری هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەجەوید، کاتێک نەیتوانی رێگری لە خەباتی رێبەر ئاپۆ لە ناو سیستمی ئەشکەنجەدا بکات و لە ئەنجامدا نەیتوانی پەکەکە پارچە بکات و پاکتاوی بکات، بە پێچەوانەشەوە کاتێک پارێزنامە بە ناوی "لە دەوڵەتی راهیبی سۆمەرەوە بۆ شارستانیی دیموکرایک" لەلایەن رێبەر ئاپۆوە خرایەڕوو، پەکەکە دیسانەوە خۆی گەش کردەوە، گەلی کورد لە دەوری پەکەکەدا بە رێژەیەکى زۆر خاوەنداریی لە رێبەرایەتیی خۆی کرد، لەبەر ئەوە حکومەتی ئەجوید و لە بەڕێوەبردنی پیلانگێڕییەکەدا سەرنەکەوت، بۆ ئەوەش هێزە پیلانگێڕەکان لە پاییزی ٢٠٠٢دا حیزبەکەى ئەجەویدیان پارچە کرد و دیسانەوە هەڕەشەی باخچەلی بۆ کشانەوە لە حکومەتیان هێنایەوە رۆژەڤ و حکومەتی هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتیی ئەجەویدیان رووخاند.
هاوپەیمانیی دیموکراتیکی چەپ، نەتەوەپەرەست و لیبراڵ، کە هاوپەیمانییان پێکهێنابوو لە بەرامبەر تێکۆشانی ئیمراڵی دا سەرنەکەوتون و لە تورکیا حەزی ئایینی – نەتەوەپەرەستیی ئاکەپە بە سەرۆکایەتیی تەیب ئەردۆغان خرایەڕوو، کە حەزی ئەوەى هەبوو لە تورکیا ئەوە دەستبەکار ببێت. هێزە پیلانگێڕەکان حکومەتی ئەجەودییان رووخاند و ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ وایانکرد، کە ئاکەپەى مەزهەبچی تەنها خۆی سەربکەوێت و دەسەڵات بگرێتە دەست و بۆ سەرخستنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەرکداریان کرد.
لە راستیدا ئاکەپە هێشتا کۆنگرەی سەرەتایی و دامەزراندنی خۆی ئەنجام نەدابوو، کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوت و بووە دەسەڵاتدار. حیزبی وەها نەبوو، کە بە شێوەیى ئاسایی و نۆرماڵ لە هەڵبژاردندا سەربکەوتایە، بەڵکو بەڕێوەبەری و هێزێکی وەها بوو، کە لەلایەن ئەمریکا و سەرمایەی جیهانییەوە بۆ بەڕێوەبردنی پیلانگێڕییەکە سەریانخست و ئەرکدار کرا. سیستمی سەرمایەی جیهانی و پێشەنگایەتیی ئەمریکا بەپێی هەلومەرجی سەردەم و بۆ ئەوەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەڕێوەببات و سەربکەون، بە تەیب ئەردۆغان و هاوڕێکانیان وت "رێکەون"، ئەوانیش لەسەر ئەو فەرمانە کەوتنەڕێ. ئەوە راستیی بابەتەکەیە. لە راستیشدا هەر وەهایە. لەبەر ئەوەش نەک ئاکەپە حیزبێکی ئاسایی و نۆرماڵە و نە تەیب ئەردۆغان کەسایەتییەکی وەهایە، کە تەنها خۆی بتوانێت جوڵە بکات و کارەکانی راپەڕێنێت و نە حکومەتى ئاکەپە ئەو بەرێوەبەرییە، کە لە هەڵبژاردندا سەر بکەوێت. ئەوانە هەموویان لە ناو هەلومەرجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دا لەسەر دەستی هێزە پیلانگێڕەکان و بە پێدانی ئەرک پێیان روویاندا، لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ بە باشی و بەشێوەی راست و دروست لە کەسایەتیی تەیب ئەردۆغان-یش و ئاکەپە-ش و بەڕێوەبەریی ١٨ ساڵەیان تێبگات. هەر چەند لە قۆناغەکانی ئەمدواییەدا هەندێک ناکۆکیی لەگەڵ هێزەکانی وەک ئەمریکا روویدا، بەڵام ئەوە هیچ لەو راستیانەى سەرەوە ناگۆڕێت.
دەبێت مرۆڤ بە هەڵەدا نەچێت. هێشتا ئەو هێزە، کە ئاکەپەی لەسەر پێ راگرتووە و تەیب ئەردۆغانی لەسەر دەسەڵات هێشتووەتەوە ئەمریکا و سیستمی سەرمایەی جیهانییە. ئێمە ئەگەر سەرنجی بدەینێ، بۆ ماوەیەک بزووتنەوەى فەلەستینی بۆ خۆی کردە داردەست و بەوە خۆی لەسەر پێ هێشتەوە، کاتێک تێکۆشانی ئازادیی کوردستان تاوەکو لێواری هەڵوەشاندنەوەى برد و تەنگاو بوو، ئەمجارە مەهەپەی بە سەرۆکایەتیی باخچەلی کردە داردەست، هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە دامەزرا و هەوڵدرا لەسەر پێ بمێنێتەوە. هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە نە هاوپەیمانییەکی وەهایە، کە بە عەقڵ و هۆشی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەتی باخچەلی دامەزرابێت، بەڵکو بە تەواوەتی لەسەر دەستی هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان دامەزراوە، یانی لەسەر دەستی ئەو هێزانە، کە کێشەی کورد، پاکتاوکردنی کورد بە عەقڵییەت و سیاسەت بەڕێوەی دەبەن، ئەو پەیوەندی و هاوپەیمانییە دروستکراوە. ئەو هێزانە خواستیان تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی درێژە بەو هەنگاوە بدەن، کە راوەستابوو و بەپێی پێویستی و خواستی ئەوان بجوڵێنەوە. دەبێت مرۆڤ بەو شێوەیە لە راستیی بەرێوەبەریی تورکیا تیبگات.
ئەوە ٢٢ ساڵە کۆماری تورکیا باجی پیلانگێڕییەکە دەدات و گەلانی تورکیا باجەکەى دەدەن، کاریگەریی ئەوە لەسەر ناوچەکە چییە؟
وەک دەزانرێت بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان لە ساڵانی ١٩٧٠ەوە لە دایکبوون و خوڵقاندێکی رێبەرایەتیی ئافراندا و قۆناغی بە حیزبی بوونی دەستپێکرد. حیزبێکی وەک پەکەکە-ش بۆ پێشەنگایەتیی تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بووە بەرچاو. ساڵانی ١٩٨٠ بۆ گەریلایەتیی پێشکەوت و لەسەر بناغەی هەڵمەتی ١٩٨٤ سەرەتا لە بۆتان و دواتر لە هەموو ناوچەکانی باکووری کوردستان بزووتنەوەیەکی گەریلای کاریگەری گەشە پێدرا و گورزی کوشەندەی لە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەری فاشیست دا. ساڵانی ١٩٩٠ پرۆسەى بە نەتەوەبوون و نەتەوەسازیی دیموکراتیک خۆی دەرخستەپێش و گەشەی سەند. بزووتنەوەى بەرخودانی گەل، کە لەسەر بناغەى سەرهەڵدانی نسێبین و جزیر گەشەی سەندبوو، بووە قۆناغی دابڕان لە سیستمی داگیرکەری پاکتاوکەر، بووە هۆی شکاندنی هەموو جۆرە دۆخێکی ژیانی و هۆشمەندی و عەقلێیەتی خۆبەدەستەوەدەر و سەردانەواندن و بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئازاد هەنگاوی نا. ئێمە بەوە دەڵێین "شۆڕشی ژیانەوەى نەتەوەیی". بە کورتی قۆناغی لە دایکبوون و ئافراندنی کۆمەڵگەیى ئازاد و دیموکراتیک گەشەى سەند بوو، کە پێی دەڵێین، شۆڕشی ژیانەوەى نەتەوەیی.
ئەو دۆخە بە یەکەم ئاگربەست لە ساڵێ ١٩٩٣دا، کە رێبەر ئاپۆ و جەلال تاڵەبانی رایانگەیاند ئەوەى خستەڕوو: ئیدی کێشەی کورد هاتووەتە پێشەوە. هەموو دەمامکەکانی سەر کێشەى کورد لابراوان. کێشەکە لە هەموو روویەکەوە روونبووەتەوە و قۆناغی چاسەرەیی دیموکراتیک گەشەى سەندووە. ئیدی بۆ چارەسەریی دیموکراتیکی کێشەی کورد لە هەموو روویەکەوە ئامادە و دامەزراون. ئەوی تر ئەوەیە، کە بەپێی ئەوە هۆشمەندییە دیموکراتیک و سیاسەتەتێک پێشخرا و گەشەى سەند. لەو چوارچێوەیەدا پێویستی بە هەڵگرتنی هەنگاوی دیموکراتیک هەیە و ئەوەش ئەو مانایە دەدات. ئەوەش بە مانای ئازادیی کوردستان و گەشەسەندنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکە. بێگومان لە کوردستان گەشەسەندنی ژیانی ئازاد، بە مانای ئەوەیە دیموکراتیکبوون بە تورکیا و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە رێگەى قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیکەوە بڵاودەبێتەوە، لەبەر ئەوەش کوردستانی ئازاد بە مانای تورکیایەکی دیموکراتیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکە.
بە کورتی ئەگەر قۆناغەکە بەرەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەچوو، لەلایەن هێزە فاشیست – داگیرکەرەکانەوە بە شێوەیەکى وەهایە، کە باڵادەستی خۆیان بسەپێنن و چارەسەری گەشە نەکات، لە بریی حەز بۆ چارەسەریی دیموکراتیک، کە تورگوت ئۆزال و هاوشێوەکانی پێشەنگایەتییان دەکرد، ئاستی هۆشمەندی و سیاسەتی بە خۆی زیادبکردایە و کاریگەرییەکەى دەبووە هۆی گەشەسەندنی تورکیا، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاوازتر دەبوون لەوەى کە ئێستا هەیە. لەسەر چارەسەریی دیموکراتیک – سیاسیی کێشەى کورد کوردستان ئازاد ببویایە و تورکیاش لە هەموو روویەکەوە دەبووە دیموکراتیک و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆناغی دیموکراتیکبوون و یەکێتیی دیموکراتیک بەدی دەهات. رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و دیموکراتیک دەخوڵقا. ئەوە مسۆگەر دەبوو و بە دڵنیاییەوە رووی دەدا. قۆناغی تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتیی پەکەکە، کە لە ساڵانی ١٩٩٠ ەوە دەستیپێکردبوو لەو مانایەدا بوو. گەشەسەندنی سروشتی، دیموکراتیک، سیاسی ئەو قۆناعەش تەنها لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانرا بەدیبهاتایە، بەڵام پیلانگێریی نێونەتەوەییان بەسەردا سەپاند.
هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بەمانای دەستوەردان فاشیست – داگیرکەر – قڕکەر بوو لە دژی قۆناعی چارەسەریی دیموکراتیک. دەرفەتی چارەسەریی دیموکراتیک بۆ کێشەیى کوردیش لە ناودەبرا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بەسەر کوردستاندا سەپێنرا. یانی سیاسەت و عەقڵییەتی قڕکەر و زۆردارانە بەسەر کورداندا سەپێنرا. لەو رێگەەوە لە کوردستان دیکتاتۆریی فاشیستی زیاتر قوڵکرایەوە، ئەوە روون و بەرچاوو بوو، ئەوە کاریگەریی خۆی لەسەر تورکیاش دروستکرد. عەقڵییەت و سیاسەتی شەڕی تایبەتی فاشیست – پاکتاوکەر لەسەر بناغەى داسەپاندنی پیلانگێڕییەکی وەها لە تورکیا زیاتر بووە خاوەنی سیستم و رەگی داکوتا.
بووە دەستوەردانی کاپیتالیست – ئیمپریالیست، کە خۆی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاندووە. دواتر بە شەڕی کەنداو لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ دا ئەو دەستوەردانەی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زیاتر و قوڵتر و بەربڵاوتر کرایەوە. بە هێرشکردە سەر ئەفغانستان و عێراق سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر کۆنترۆڵکرد و خستییانە ژێر باڵادەستیی خۆیان. دوای ئەوەش قۆناغێک کە پێی دەوترێت 'بەهاری عەرەبی' بۆ خۆیان کردە پاساو و لە راستیی خۆی و لە ئامانجەکەى خۆی دوورخرایەوە و هەڵیانگەڕاندەوە، قۆناعێکی وەها گەشەی سەند، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پارچە بکرێت، زیاتر ناکۆکی دروست بکرێت و دەرفەت بۆ داگیرکەری زیاتر بڕەخسێنرێت و ئەوەش گەشەی پێدرا. پیلانگێڕیی بەو شێوەیە کاریگەریی لەسەر تورکیا، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و ئەو ئەنجامانەى لەگەڵ خۆی هێنا.
لە راستیدا رێگری لە قۆناغی ئازادبوون و دیموکراتیکبوونی گەورە گیرا. رێگری لە شۆڕشی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیرا، کە مرۆڤایەتیی ئازاد دەکرد. لە بریی ئازادیی کوردستان، هێرشی دڕندانە و قورسی پاکتاوکەرانە بە سەر کوردستاندا سەپێنرا و کاریگەریی ئەوە لەسەر تورکیا بۆ ئەوە بوو، کە زیاتر سیستماتیکبوونی رژێمی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول بچەسپێنرێت. کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیالاتر بۆ پارچەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە لەلایەن باڵادەستخوازانی بیانیەوە دەسەپێنرا، سیستمی کاپیتالیستی جیهانی زیاتر ناوچەکەى دادەدۆشی. دەبێت مرۆڤ ئەوە بە روونی و بە باشی ببینێت.
بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت: لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا سێنتەزی تورک – ئیسلام، تۆرانی، سێوەی سوور، هێڵی ئیتحاد و تەرەقی، بە سیستمی کەمالیستی پاکتاوکەر لە دژی کوردان درێژەى پێدرابوو. ئەو هیڵە دیسانەوە لە کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا باڵادەست کرایەوە. لە راستیدا گەشەسەندنی کەمالیستی و هێڵی ئیتحاد و تەرەقی لەلایەن رژێمی فاشیست – سەربازیی ١٢ی ئەیلولەوە یەکبخرێن. پیلانگێڕییی نێونەتەوەی بە عەقڵییەت و سیاسەتێکی وەها، هێرشکی بە پلان و رێکخستنکراو و لە ئاستی جیهاندا بوو. هێرشێکی وەها بوو، کە رێبەرایەتیی ئازادی کوردستان و بزووتنەوەى ئازادی لە ناو ببات و پاکتاوی بکات و لەو چوارچێوەیەدا پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت. جموجوڵ و بزاوتێکی ژینۆساید بوو، کە وەک تاوانی مرۆڤایەتی لێکدەدرێتەوە. بەو هێرشە لەسەر کوردان چڕترین و قورسترین گوشار، زوڵم، کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی مێژووی دەسەپێنرێت. ئەوەى بەسەر کورداندا سەپێنرا ئەوە بوو. بێگومان لە دژی ئەوە بەرخودان و تێکۆشانێکی گەورە روویدا و ئەو تێکۆشانە رێگری لە تەشەنەى زۆر گەورەی فاشیست – داگیرکەری – پاکتاوکەر گرت، بەڵام کوردان سەردەمی قورسترین گوشار و قورسترین زوڵم و هێرشی قورس و دژواریان هەبوو.
کۆمەڵگەى تورکیاش باجی ئەو بە ژیان لە ژێر دیکتاتۆریی فاشیست دا دەدا. دەوڵەتی کۆماری تورکیاش لە دەوڵەتبوون دەرچوو. وەرسوڕا بۆ بەڕێوەبەرییەکی چەتەگەری. هەموو سیستم سەروژێر بوو، بۆیە کۆمەڵگە و گەلی تورکیا لە ژێر باری ئامارێکی قورس دا ژیا.
تەنها لە ماوەی ٢٢ ساڵ ئەوەى روویداوە، دەبێت لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت. دەبێت ئاماری بۆ ئامادە بکرێت و ئامارەکان ئاشکرا بکرێن. لەو ٢٢ ساڵەدا هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بۆ تورکیا چی لەگةڵ خۆی هێنا؟ بودجەکەى چەند کەم کرد، چەند کەس مردن، چەند عەقڵییەتی نەژادپەرەستیی و شۆڤێنی بەرەوپێشچوو؟ کۆمەڵگەى تورکیا کە لە ناو بزاتێک بە دوای دیموکراسیدا بوو، چۆن بەم دۆخە گەیشت، کە ئیدی دەستی لە بزاوت و گەڕان هەڵگرت و کەوتە دۆخێک، کە ئومێدەکانی خۆی دۆڕاندا و هیوابڕاو بوو. دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو شتانە بکرێت. ئەوە روون بێتەوە، کە باجی ئەو شتە زۆر قورسە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بۆ سەر گەلانی تورکیا و کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە دەرەنجامی باجێکی گەورە و قورس.
بێگومان دژوارترین و قورسترین شت بەسەر کورداندا هێنراوە. ئەوە زۆر راستە، پێویست بەوە ناکات مرۆڤ باسی لەسەر بکات، بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت، کە باجە قورسەکەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەوە ٢٢ ساڵە بە تەنها بۆ کوردان نەبوو. بۆ کوردان قورسترین و دژوارترین سەردەم، قورسترین و دوژارترین سەردەمی زوڵم و کوشتار و کۆمەڵکوژی بوو. سوکایەتی و جیاکاریی جۆراجۆریان بەرامبەر کرا. تەرمەکانیان پارچە پارچە کران، رایانکێشان، گۆڕەکانیان رووخاندن. هێرشیان کردە سەر زمان و ناسنامەیان. دەیان هەزار کەسیان زیندانیکرد. دەیان هەزار شەهیدیان دا. زوڵمێکی گەورەیان لێکرا. هەموو ئەوانە راستن، بەڵام هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٢٢ ساڵە، ئەو زوڵمەى بە تەنها بۆ کوردان نەبوو. بە تەنها کوردان باجی ئەوەیان نەدا، گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قورسی باجی ئەوەیان دا.
ئێمە ٢٢ ساڵ لەوە پێش بە یادی خۆمان بهێنینەوە، ئێمە ساڵانی ١٩٩٠ و ساڵی ١٩٩٣ بکەینە بنەما، یان ٢٧ ساڵ لەوە پێش کە چارەسەرکردنی دۆزی کورد بوو بە رۆژەڤ. دەرگا بە رووی چارەسەری سیاسی و دیموکراتیک دا کرابووە. ئەگەر چارەسەرییەکی وەها رووی بدایە، قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیکی کوردستانی ئازاد، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بەدیبهاتایە، نە کورد، نە گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو باجە قورسانەیان نەدەدا. ئەوەندە گوشار، زوڵم و داگیرکەری و کوشتاری روویان نەدەدا. بەپێچەوانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاددا، دیموکراسی و برایەتیی گەلان پێشدەکەوت. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبووە بەهشتی ژیان، کە لە کتێبە پیرۆزەکاندا باسی لەسەر کراوە و پێغەمبەرەکان باسیان کردووە. ئەوە راستییەک بوو. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوار و ماتەوزەی ئەو شتە هەبوو، بە دڵنیایەوە ژیانێکی وەها دەیتونی پێشبکەوتایە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی رێگری لەو شتانە کرد. سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانی، بە پشتبەستن بە پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا شەڕی جیهانیی سێیەمی خستووەتەگەڕ و رێگای لە دەستێوەردانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرتووە. تەنها رێگری لەو گەشەسەندنانە نەگرت، بەڵکو سەرباری ئەوانەش زوڵم و زۆرداریی زۆر گەورەی بەسەر گەلی کورد و گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاند.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١دا، کاتێک هێرش کرایە سەر ڕۆژئاوا، دەوڵەتی تورک گرێ سپی و سەرێکانی داگیر کرد. ئێمە لە یەکەمین ساڵیادی هێرشەکەداین. لە هەمانکاتدا ٥مین ساڵیادی کۆمەڵکۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی گارای ئەنقەرەیە. ئەم هێرشانە لە کوێی پیلانگێڕیەکەدان؟
بەرلە هەموو شتێک داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا شەرمەزار دەکەم. هەموو ئەو کەسانەی کە لەبەرانبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، سڵاوی خۆم پێشکەش بەوان دەکەم، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانەکە دەکەمەوە. لە ٥مین ساڵیادیدا کۆمەڵکوژی گارای ئەنقەرە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا ڕوویدا شەرمەزار دەکەم و یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکە دەکەمەوە.
ئەگەر پرسیاری ئەوە بکرێت کە ئەم کۆمەڵکوژیانە لە کوێی پیلانگێریەکەدان و پەیوەندیان بە پیلانگێڕیەکەوە چییە، من دەتوانم بڵێم کە کۆمەڵکوژی گارای ئەنقەرەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ و داگیرکەری گرێ سپی و سەرێکانی لە ٩ی تشرینی ٢٠١٩دا بەشێک بوون لە پلانی قڕکردن کە دەوڵەتی تورک و ئەمریکا و هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بەڕێوەی دەبەن. بە تەئکیدی بەم شێوەیەیە.
رامانگەیاندبوو کە سیاسەت و هەژموونی قڕکردنی کورد لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا وەک هێرشەکانی ساڵەکانی ١٩٩٠ـە. دەیانویست قڕکردنی دژی کورد لەسەر بناغەی هێرشی پیلانگێری و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرێوەببەن. لەبەرئەوەش بەشێک لە قڕکردنی دژی کورد بوو. لە ئیتحاد و تەرەقیەوە تا ڕژێمی فاشیت و سەربازی ١٢ی ئەیلول دەبووە یەک، لە دواییشدا بە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کورد دەبووە هەژموون و سیاسەتی قڕکردنی کورد. هێرشەکان لەسەر بناغەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کاتێک یەک بە یەک پووچەڵکرانەوە، کاتێک پیلانگێڕیەکە بەرەو پووچەڵکردنەوە دەبرا، بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوون، پیلانگێڕیەکەیان نوێ کردەوە، بۆ ئەوەی قڕکردنی کورد بە ئامانج بگەیەنن، دەستیان بە پلانێکی نوێ کرد.
با سەرەنج بدەینەوە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی ١٩٩٨، دەیانویست ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لەناو ببەن. ئامانجی سەرەکی ئەمە بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە ٩ی تشرینی یەکەمدا پیلانگێڕی پووچەڵکردەوە. دوای ٤ مانگیش هێرشە نێودەوڵەتیەکانی پووچەڵ کردەوە. کاتێک پیلانگێڕیەکە پووچەڵکرایەوە، بڕیاریان دا کە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئەنجام بدەن. لە جێگەی ئەوەی بیکوژن، ویستیان لەناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا لەناوی ببەن. ئامانجی لەسێدارەدانی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە سایەی هەولدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاستەنگکران. لەبەرئەوەش دوای کانونی دووەمی ٢٠٠٠ ویستیان لەناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالیدا لەناوبردنێکی ئایدۆلۆژی و سیاسی ئەنجام بدەن. ئامانجیان ئەوەبوو کە لەناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا، ڕێبەر ئاپۆ بخەنە ناو ئاستێک کە نەتوانێت بیر بکایەوە، لێکۆلینەوە بکات و بەو شێوەیە پەکەکە لە هزری ڕێبەرتی بێبەش بکەن، بیخەنە دۆخێکەوە کە نەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و پارچە و تەسفیە ببێت.
ڕێبەری ئاپۆ هەروەک چۆن لە دادگا لە بەرانبەر سزای لەسێدارەدان، ئامانجە راستەقینەکانی پیلانگێڕیەکەی تەشهیر کرد و ڕێگری لە لەسێدارەدان کرد، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئەشکەنجەی ئیمڕالیشی بۆ گۆڕەپانێکی لێکۆلینەوە، ئانالیز و خوڵقاندی هزر گۆڕی. ئەوێی بۆ ئەکادیمیایەک گۆڕی. بە بەرگرینامە سەرەتاییەکەی ' لە دەوڵەتی ڕاهیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانی دیموکراتی' کە ٢ بەرگ بوو، شارستانی دەسەڵاتپارێز و دەوڵەتپارێزی دادگایی کرد کە ویستیان دادگایی بکەن. پلانی چارەسەری بە مافی تاکەکەسی دۆزی کورد کە حکومەتی ئەجەویت ویستی لەسەر بناغەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا ئەنجامی بدات، ڕێبەرتی پووچەڵی کردەوە. لە جێگای ئەو 'شارستانی دیموکراتیکی' کردە ڕۆژەڤ. لەسەر بناغەی دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری ئازادی دۆزی کوردی خوڵقاند. شێوە و بەرنامەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و کوردستانی ئازادی خوڵقاند. ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمڕالیدا پێشکەوت. لەسەر ئەو بناغەیە ڕێگەی تەیب ئەردۆغانی کردەوە. پارتیبوونی ئاکەپە و کاتێک هاتە سەر دەسەڵات لە سایەی تێکچوونی هاوپەیمانی پێشووی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بوو و هاتە سەر دەسەڵات. بەم شێوەیە ئاکەپە و مەهەپە بوونە دەسەڵاتدار.
ئامانجیان ئەوە بوو کە بە هێڵێ ئیسلامی ئاکەپە، کۆمەڵگای کوردی هەڵبخەڵەتێنن، لە ناوخۆش هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دران و بەو شێوەیە هەوڵیاندەدا کە پەکەکە پارچە پارچە بکەن. بەوەش ویستیان پشتگیری گەل بۆ ڕێبەرتی و پەکەکە کەم بکەنەوە و پیلانگێڕیەکە سەربکەوێت. ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی هێلەکە وڵامی دایەوە. چارەسەری درۆیینەی ' برایەتی ئیسلامی' خستە لایەک، لەسەر بناغەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەری خۆسەری دیموکراتیکی دۆخی کوردی پێشکەش کرد. فۆرمولی سیاسی ' دەوڵەت + دیموکراسی' دروست کرد. وەک هەموو دۆزەکان، دۆزی کوردیش لەسەر هێڵی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی چارەسەر ببێت، چارەسەری پێشکەش کرد. لەسەر هێڵی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک کە تێیایدا هەموو ناسنامەکان بە ئازادی خۆیان ڕێکدەخەنەوە و بەشداری لە یەکێتی دیموکراتی دەکەن، چارەسەری دۆزی کوردی پێشکەش کرد. فشارەکانی تێکدەرانەی ئیسلامی ساختەی بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپەی ئاشکرا کرد، پڕۆژەی لەناوبردنی پووچەڵکردەوە. لە بەرگرینامەکەیدا بە ناوی 'پاراستنی گەلێک' ئەو چارەسەریەی پێشکەش کرد.
لە ڕاستیدا لە بەرانبەر هێڵی چارەسەری، حکومەتی ئاکەپە تێکچوو. وای لێهات کە ئیدی پیلانگێڕی نێودەولەتی نەیتوانی سەربکەوێت. دواتر دەستوەردانی گشتی دروست بوو. ئەوەش دەستوەردانی ناتۆ بوو، دەستوەردانی ئەمریکا بوو. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٥ دا لە کۆبوونەوەی دەستەی ئاسایشی نەتەوەی دا دەستوەردانیان کرد و بڕیاریاندا کە هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی نوێ بکەنەوە و بە پلانی شەڕی تایبەت و گشتگیر کار بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە لەنێوان سوپا و حکومەتی ئاکەپەدا تا ئاستێک دۆخێکی ناکۆک دروست بوو. دواتر بەرێوەبەرایەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئاکەپە کرد و لە ئەنجامدا کاریگەری فەرماندەیی گشتی، سوپای تورک لەسەر سیاسەت لاوازکرا. ئاکەپە بەهێزکرا و ڕێگای بۆ کرایەوە. دوای ئەوەی لە شەڕی زاپدا لە شوباتی ٢٠٠٨دا فەرماندەی گشتی تورک تێکشکێنرا، کاریگەری سوپا بە تەواوی لەناوچوو. بەڵام لەناو ئەو قۆناغەدا هەوڵەکانی ئاکەپەی تێکچوون. سەرەتا لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێیی ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٩دا، پرۆسەکە 'کرانەوەی کورد'ی پێدەگوترا، هەرچەندە لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە وەک تاکتیکێک بەڕیوەدەبرا، لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیمانەوە لەناوبرا.
لە کۆتاییدا تەیب ئەردۆغان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ وتی،"ئێمەش دەست بە پرۆسەیەک دەکەین' درۆ و ساختەکاریەکانی لە لایەک دانا، هەڵوێستی سیاسی – سەربازی کە قڕکردنی کوردی بە شێوەیەکی ئاشکرا دەکرد، لەلایەک دانا. لە قۆناغی ٢٠١٠ – ٢٠١٢ دا هێرشێک بەو شێوەیە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپەوە ئەنجامدرا. وەک دەزانرێت ڕێبەری ئاپۆ، هێزە گەریلاکانمان و گەلەکەمان لەدژی هێرشە فاشیست و قڕکەرەکان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدانیان کرد. هێرشەکانی ئاکەپە تێکچوون. ئاکەپە کە دەیگوت، پەکەکە ناودەچێت، لە کۆتاییدا ناچار بوو کە بچێتە ئیمڕالی و داوای ئاگربەست لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. دانی بەوەدانا کە شەڕ ناتوانێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەربکەوێنێت و تێکچوو. بۆچی باسی ئەوە دەکەم: 'پلانی چالاکی لەناوبردن' کە لە کۆبوونەوەی دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بریاری لەسەر درابوو، بەهۆی تێکچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە بۆ جێبەجێکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، وەک پلانێکی نوێی ڕێکخستنەوەی پیلانگێڕیەکە و هەوڵەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پیلانگێڕیەکە ئامادە کرا. لەسەر بناغەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان، پلانەکانی پێشوویان پووچەل کردەوە و تێکچوون. لەبەرئەوەی یاریەکانیان، هێرشی تاکتیکی، هەڵوێستی قڕکەری فاشیست بە بەرخۆدانی قاڕەمانێتی تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان تێکچوو، ئەم جارە هێرشێکی گشتیان بەناوی ' پلانی چالاکی تێکبردنیان' دەستپێکرد. پلامی چالاکی تێکبردن بە واتای هێرش بۆ ڕێکخستن و سەرخستنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو. پلانی چالاکی تێکبردن بە واتای ئەوە دێت کە دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر بناغەی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە نوێ ببێتەوە، ئاکەپە بەشداری لە هێڵی مەهەپە ببێت و بەم شێوەیە هێرشێکی نوێی قڕکردن بەڕێوەببەن. ئامانجی پلانەکە چالاکی تێکشکاندن بوو کە بێ پێوانەی ئەخلاقی و یاسایی بە ڕێبازی فشار و زوڵمی قڕکەر، گەلی کورد قڕ بکرێت. جیاوازی پلانی تێکبردن لە قۆناغی پێشووتر بەم شێوەیە بوو. ئەگەر سەرنج بدەینە سەری، دەبینرێت کە لە ئەنجامی ئەم پلانە قڕکردنەی دوای ٢٤ی مانگی تەموزی ٢٠١٥ جێبەجێ کرا، لە ٥ ساڵی ڕابردوودا فشار و زوڵمێکی زۆری مێژوویی هەزاران ساڵە لەسەر گەلی کورد کرا. کۆمەڵکوژیەی مەترسیدار ئەنجامدرا. ساختەکاری، بچووککران، دەستدرێژی و زۆر کریاری هاوشێوە لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. ئەو هەموو رێ و ڕێبازە پلانی چالاکی تێکبردن بوو. یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی پلانەکە، هەوڵدان بۆ کۆمەڵکوژی ئامەد لە ٥ی حوزەیران بوو. هەروەها لە کاتی ڕێککەوتنی ئاکەپە – مەهەپە و ئەکریکادا کۆمەڵکوژی پرسوس لە ٢٠ی تەموزی ٢٠١٥ ڕوویدا. کۆمەڵکوژی گارای ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەم بەردەوامی ئەو پلانە بوو. کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەمی گارای ئەنقەرە لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا و ئەوەش بە تەنها ڕووداوێک نەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویدا. بەرلە کۆمەڵکوژی پرسوس بوو کە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجامدرا. بەرلەوەش هەوڵدانی کۆمەڵکوژی هەدەپە بوو کەلە دژی میتینگی هەدەپە ئەنجامدرا. دیکتاتۆری فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵیدا هەموو ڕووداوەکان بخاتە ئەستووی داعش. بەڵام راستیەکە وا نەبوو، بەپرسیار و بکوژەکە، میت، دەسەلاتی ئاکەپە، دەوڵەتی تورک بوو. ئەوە هەمووی وەک سیاسەتی دەوڵەت، وەک پڕۆسەی سیاسی و بناغەی دەوڵەت، ئەنجامدانی پلانی چالاکی تێکبردن بوو. کاری حکومەت و میت بوو. کاری کۆنترگەریلا بوو. بەناوی داعش ئەنجامدرا. لەسایەی سیخورەکانیان لەناو داعش ئەنجامدرا. بەم شێوەیە هەوڵیاندا بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە بخەنە ئەستوی داعش و خۆیان بێبەری بکەن. بۆ کۆمەڵکوژی گارای ئەنقەرە دەتوانم ئەم شتانە بڵێم. بەڵام هێرشی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە تەواوی لە ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕیەکەدا ئەنجامدرا. ئەوەش بە ئاشکرایی دەگوترێت.
هەروەک چۆن هێزە پیلانگێڕەکان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا هەوڵیاندا کە ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەربکەن و بە ڕێبازی پیلانگێڕی لەناوی ببەن، دوای ٢١ ساڵ دەوڵەتی تورکیش بە فەرمانی هێزە سەرەکیەکانی پیلانگێڕیەکە کە ئەمریکا و ڕووسیان، لەدژی گرێ سپی و سەرێکانی دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد، کۆمەڵکوژی دڕندانەی ئەنجامدا و لەو هەرێمانە کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. بە کوشتن یان دوورخستنەوەی کۆمەڵگای کورد، گرێ سپی و سەریکانی داگیر کرد. بەڵی دەوڵەتی تورک داگیری کرد، بەڵام ئەمریکا و ڕووسیا ڕێگەیان پیدا. واتە لە ئاستی هێرشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هێرشیان کرد و بە ڕاستیش ٩ی تشرینی یەکەم بە ئەنقەست هەڵبژێردرا. لە ساڵیادی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیدا دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە پشتگیری هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی جیهانی هەوڵیدا بە ڕای گشتی کورد ڕابگەیەنێت کە لەدژی ڕۆژئاوا و باشوور دەست بە هێرشی داگیرکەری دەکات. هەوڵیدا پیشانی بدات کە ' هەرچیەکیش بکەن، من پشتگیریم ژەیە' بە دەستی سیستمی کاپیتالیست جیهانی پیلانگێڕیەکەم دەستپێکرد، ئێستاش بە هاوکاری ئەوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان داگیر دەکەن'.
بەڵێ ئەوەی بە هێرشی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ گرێ سپی و سەرێکانی داگیر کرد دەوڵەتی تورک بوو، بەڵام داگیرکەریەکە بەناوی ئەمریکا و ڕووسیاکرا. بە فەرمانی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ئەنجامدرا. بەناوی سیستم ئەنجامدرا. عەقڵیەت و سیاسەت کە دەیەوێت کورد قڕ بکات، قڕکردنی کوردیان کردە پلان، سیستمی گلۆبال وەک پارچەیەکی پلانەکە بوو و وایکرد کە دیکتاتۆری فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە سەرێکانی و گری سپی داگیر بکەن. وایان کرد کە سیستمی خۆسەری دیموکراتی گەلی کورد لەگەڵ گەلانی عەرەب، ئاشووری، سوریانی، تورکمان و ئەرمەن لەو شارانە هەڵبوەشێتەوە و دەوڵەتی قڕکەری تورک ئەو شارانە داگیر بکات. ئەوەش پارچەیەک لە قڕکردنی کوردە کە سەد ساڵە بەردەوامە. لە کوردستان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، داگیرکەری فراوانتر کرا. بۆیەش پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم هێرشێکی وایە کە بۆ ڕێکخستنی قڕکردن ئامادەکراوە.
ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین کە ئەنجامی هەمان سیاسەت و عەقڵیەتە، خاوەن هەمان ئامانجیشە. ئامانج قڕکردنی کوردە. عەقڵیەتەکە، عەقڵیەت و سیاسەتی دوژمنکارانەیە لەدژی کورد، عەقڵیەتێکی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر، سەنتێزی تورک و ئیسلامە، تورانیە، نەژادپەرست – شوفێنییە. ڕاست نییە ئەگەر بە شێوەیەکی تر پێناسیە بۆ بکرێت. باشترین پێناسە بۆ هێرشەکان و لێی تێگەیشتن، بە تەنها بەم شێوەیە دەبێت.
بۆئەوەی پیلانگێڕیەکە بە تەواوی تێکببرێت چی دەبێت بکرێت؟ لێرەدا گرنگی ' هەنگاوی ئازادی' کەجەکە چییە. پێویستە هەڵوێستێکی چۆن پیشان بدرێت؟
پێویستە پێوانەی ڕاستی وڵاتپارێزی، پێوانی وڵاتپارێزی ئاپۆیی بە بناغە وەربگیرێت. پێویستە هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی پیشان بدرێت. ئەم خاڵە زۆر گرنگە. لەم ڕووەوە لەناو کۆمەڵگای کوردیدا چەوتیەکی جددی دروست بووە. ئیرادە لاواز بووە. دوژمن هەوڵ دەدات بە هێرشەکانی ئیرادەی کۆمەڵگا لاواز بکات، هیوای کۆمەڵگا بشکێنێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە دەیەویت کە پێوانەی وڵاتپارێزی تێکبدات.
بە قسەکردنی بە کوردی، بە وتنی 'من کوردم' وا دەزانرێت دەبێتە وڵاتپارێزی و ئەرکی وڵاتپاریزی جێبەجێ کردووە. ئەمە بە تەئکیدی هەڵەیە. دۆخێکی زۆر دواکەوتوویە. ئەوە داواکاری قڕکەران و داگیرکەرانە. دۆخێکە کە لەلایەن ئەوانەوە دروست کراوە. عەقڵیەتی وڵاتپارێزی بەم شێوەیە نابێت. پێوانەی عەقڵیەتی وڵاتپارێزی ڕاستەقینە پێویستە بەرز بێت. وڵاتپارێزی راستەقینە لەناو هەموو بارودۆخێکدا بۆ ڕزگارکردنی وڵات و کۆمەڵگا تێدەکۆشێت. بە هەموو شێوەیەک بوێری و فیداکاری دەکات، هەموو دەرفەتەکانی بۆ تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی کوردستان بەکار دەهێنێت. ئەوانەی بەم شێوەیە لە تێکۆشانی ئازادی تێدەگەن، بەم شێوەیە دەژین، بەشداری دەکەن و هاوکاری دەکەن، ئەوان وڵاتپارێزن.
بەڵام کەسێک بۆ ئازادی کوردستان و رزگاری کۆمەڵگای کوردی هیچ نەکات و هیچ کارێک بۆ ئازادی نەکات، دواتر هەڵسێت و خۆی وەکو وڵاتپارێزێکی کورد، وەکو کوردێک و مرۆڤێکی بەنرخ پیشان بدات! ئەمە نابێت. رەوش و هەڵوێستێکی بەم شێوەیە شتێکی ساختەیە، ئەمە راست نیە. بێگومان دەبێت ئەم حاڵەتە نەمێنێت و پێوانە راستەکانی وڵاتپارێزی بخوڵقێنرێن. دەبێت هۆشمەندیی وڵاتپارێزی بە پێوانە راستیەکانیەوە لە لایەن کوردەوە پەسەند بکرێت. دەبێت لە ناو گەنجان و منداڵان و پیر و ژن و پیاو و کرێکار و رەنجەر و کارمەند و لە ناو گشت کۆمەڵگای کوردیدا هۆشمەندیەکی وڵاتپارێزی راستەقینە و کاریگەر بخوڵقێنرێت. لەم رووەوە لاوازی و دووروویی لە ئارادایە.
پێوانەکانی وڵاتپارێزی زۆر لاواز کراون، زۆر بە سادەیی شیرۆڤەی بۆ کراوە و پارچە کراوە. وای لێهاتووە کە تەسلیمبوون و خیانەتیش خۆیان لە پشت وڵاتپارێزیدا دەشارنەوە. پیرۆزی و شکۆمەندیەکانی کورد بە هەموو شێوەیەک پێشکەشی بازار دەکات، خیانەت دەکات، کەوتووەتە ناو تەسلیمبوونەوە، بەڵام دواتر بە دوو وشە، بە کوردی قسە دەکات، لە شوێنێک بە وتنی 'من کوردم' خۆی پیشان دەدات، وەکو ئەوەی وڵاتپارێزێکی کوردە و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات جێی خۆی بکاتەوە. بەم شێوەیە نابێت. پێوانەکانی وڵاتپارێزی شێوێنراون. دەبێت ئەمە بە باشی ببینرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، پێوانەکانی وڵاتپارێزی بۆ رزگاری وڵات و کۆمەڵگا، دیاری بکرێن و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن. هەموو کوردێک، لە حەوت ساڵیەوە تا حەفتا ساڵی، ژنان و پیاوان لە هۆشمەندیەکی بەم شێوەیە بۆ وڵاتپارێزی تێبگەیێنرێن. یەکەم مەرجی لەناوبردنی پلانگێری نێودەوڵەتی، خوڵقاندنی پێوانەیەکی راستی وەهای وڵاتپارێزیە.
دووهەمین خاڵیش، دەبێت یەکێتی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی کورد بخوڵقێنرێت. پارچەبوون زیانێکی گەورە لە کۆمەڵگای کوردی دەدات. هێزی کورد لاواز دەکات. دەرفەتەکانی کورد کەم دەکاتەوە. خزمەت بە داگیرکەر-قڕکەران دەکات و دەبیتە هۆکار کە هێرشێکی کاریگەرتر ئەنجام بدەن. ئەمە راستییەکی ئاشکرایە. بۆیە یەکێتی نەتەوەیی کورد گرنگە. دەبێت دەرفەتەکانی کومەڵگای کوردی یەک بخرێن و بەم شێوەیە رەوانەی ناو تێکۆشانی ئازادی بکرێن. چونکە کورد دەرفەتی زۆری لەبەر دەستدا نیە، هێندە دۆست و پشتیوانی خۆی نیە. گەلی کورد هەموو شتێک بە هێزی خۆی بەڕێوە دەبات. تێکۆشانی ئازادی دەبێت لەسەر بنەمای هیزی خۆی بەڕێوە ببرێت. بۆ ئەوەی لەمەدا سەرکەوتوو بین، دەبێت هەموو هێزمان بکەین بە یەک و بۆ ئەوەی بتوانین لە دژی دوژمن تێبکۆشین، یەکێتی نەتەوەیی بونیاد بنێین، یەکێتیەکی دیمۆکراتیک. بۆ ئەوەی ببێت بە یەکێتیەکی راستەقینە دەبێت خۆی بسپێرێت بە پێوانە دیمۆکراسیەکان. دەبێت بەڕێوەبەریەتیەکی دیمۆکراتیکی کورد بونیاد بنرێت. دەبێت پێوانەی دیمۆکراسی کورد و رێبازی بەڕێوەبەریی ئەو یەکێتیە، دەستنیشان بکرێت.
بۆیە بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لەسەر بنەمای دیمۆکراسی، مەرجی دووهەمە بۆ لەناوبردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە. دەبێت ئەمە وەکو هۆشمەندیی وڵاتپارێزی قبوڵ بکرێت. واتە مەرجە کە هێزی هەنۆکەیی بۆ ئەوەی بتوانێت لە دژی هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان لە تێکۆشانی ئازادی و مانەوەدا سەرکەوتوو بێت، لەو شوێنە بگات بە یەک و لە هێڵێکی هاوبەشەوە بەرەو تێکۆشان بڕوات. ئەمە تەنها لە سایەی یەکێتی نەتەوەیی و دیمۆکراتیکدا بەدی دێت. بۆیە بۆ سەرکەوتنی ئازادی و مانەوەی کورد، بۆ پوچەڵکردنەوە و لەناوبردنی سیاسەت و زیهنیەتی داگیرکەر-قڕکەر، دەبێت یەکێتی نەتەوەیی و دیمۆکراتیکی کورد بەدی بێت. هێزی خۆسەر و سەرکەوتووی کورد بەم شێوەیە دەتوانێت رەوانەی ناو تێکۆشانێکی کاریگەر بکرێت و ببێت بە تێکۆشانێک کە سەرکەوتن بەدی بهێنێت.
دوای هۆشمەندیی وڵاتپارێزی راستەقینە و تەواوکەر و بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتیکی کورد، بێگومان مەرجی سێهەمیش تێکۆشەریە. بۆ سەرکەوتنی ئازادی و مانەوە، بە گرتنەبەری هەموو رێکار و رێبازێک دەبێت لە دژی سیاسەت و زیهنیەتی داگیرکەر-قڕکەر بوەستینەوە. بێوەستان، بە رۆحێکی فیدییانەوە تێکۆشان بەڕێوە ببرێت و خۆڕاگری و شەڕ بکرێت. جگە لەمە هیچ رێگایەکی تر بوونی نیە. ئەستەمە بە بێ تێکۆشان و بێ خۆڕاگری و بێ شەڕ، پڵانگێریە نێودەوڵەتیەکە پوچەڵ بکرێتەوە و تێکۆشانی ئازادی و مانەوەی کورد بگەیێنرێتە ئامانج. هیچ کەس ناتوانێت بە بێ خۆڕاگری، بێ تێکۆشان و بە بێ شەڕ، سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەر-داگیرکەر لەناو بەرێت.
لەوانەیە کەسانی زمان درێژی بورژوای بچوک کە ئاگایان لە خۆیان نیە، کەسانی رەفۆرمیست، کەسانی تەسلیمبوو و دڵسۆزانی داگیرکەر-قڕکەران، رێگای خۆیان ون بکەن. لەوانەیە بڵێن، بە بێ تێکۆشان و بە پشتبەستن بە هێزە دەرەکیەکان و جموجوڵە دیپلۆماسیە سنووردارەکان و بە هاوکاری و نۆکەری، دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن و گەلی کورد ببێت بە خاوەنی مافە نەتەوەیی و دیمۆکراسیەکانی. نازنرێت کە ئەو کەسانە تا چەند بڕوایان بەو قسە و هەڵوێستانەیان هەیە یان نە. ئەگەر بڕوایان بە قسەکانی خۆیان هەیە، کەوایە بە راستی ئەحمەقن (گێلن). ئەگەر بڕواشیان بە قسەکانی خۆیان نیە ئەوا دووڕوون، زمان درێژی دەکەن. هەر کامێکیان بێت، هەڵەیە.
واتە لە دژی فاشیزم-قڕکەری-داگیرکەری، ئەوانەی خۆیان بە زورداری، فشار، تیرۆر و کۆمەڵکوژی پێچاوە و لە دژی ئەوانەی بە بێ پێوانە، نایاسایانە و نائەخلاقی هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵگای کوردی، لە رێبەرایەتیەوە تا دەگاتە منداڵێک، هێرش دەکەنە سەر گشت کۆمەڵگای کوردی، بە بێ خۆڕاگری، بە بێ تێکۆشانێکی بەرفراوان، بە بێ جەنگی گەلی شۆڕشگێر ئەستەمە سەرکەوتن بەدی بێت، ئەستەمە ئازادی بەدی بێت. دەبێت مرۆڤ راستگۆ بێت و خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەم تایبەتمەندیە بە راستی شتێکی گرنگە. بۆیە هێندەی پێوانە راستەقینەکانی وڵاتپارێزی و هێندەی یەکێتی نەتەوەی دیمۆکراتیک، بە بێ تێکۆشان و فیداکاریەکی گەورە ئەستەمە پلانگێڕیە نێودەوڵەتیەکە و زیهنیەت و سیاسەتی فاشیست-داگیرکەر-قڕکەر لەناو ببرێت. زیهنیەت و سیاسەتێکی وەها داگیرکەر و قڕکەر تەنها دەتوانرێت بە تێکۆشانێکی گەورە، بە شەڕی ئازادی، بە شەڕی خۆڕاگری و شەڕی گەلی شۆڕشگێر لەناو ببرێت. راستیی بنچینەیی کە بە پراکتیکی ٤٥ ساڵەی پەکەکە سەلمێنرا، ئەمەیە. قبوڵنەکردنی بورژوای بچوک، نۆکەرایەتی، رەفۆرمیست و تەسلیمبوون و هەروەها سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی پەکەکە، ئەم رەوشە دەسەلمێنێت. ئەمە ئاشکرای دەکات کە هەموو شتێک بە تێکۆشان و خۆراگریەکی گەورە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.
بۆ ئەوەی سیستمی داگیرکەر-قڕکەر و پلانگێرییە نێودەوڵەتیەکە لەناو ببرێن، مەرجە سەرەکی و پێویستەکان ئەمانەن. ئەگەر ئەمە بەدی بێت، هۆشمەندیی ئازادیش گەورە دەبێت، بەرێکخستنبوون گەشە دەکات، تێکۆشان گەورە دەبێت و ئازادی و دیمۆکراسیبونی کورد بەدی دێت. لە هەمان ئاستیشدا زیهنیەت و سیاسەتی داگیرکەر-قڕکەریش لاواز دەبێت و پارچە دەبێت و لەناو دەچێت.
لەسەر ئەم بنەمایە ئەگەر هەوڵی چارەسەری کێشەی کورد بدەین و سیاسەت و هۆشمەندیی قڕکەر-داگیرکەر کە لە کوردستان دەسەپێنرێت لەناو بەرین و نزیک ببینەوە لە سەرکەوتنی بزوتنەوەی ئازادی و مانەوەی گەلی کورد، تێکبردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەش نزیک دەبێتەوە، ئەوکاتە واتا قوڵەکەی هەنگاوی خۆڕاگری و ئازادیی کەجەکە راستتر و تەواوتر دێتە بەرچاو. ئەمەش رەوشیکی زۆر گرنگە. ئەگەر سەرنج بدەین، کەجەکە بە هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە'، بە تایبەت بانگەوازی ئاراستەی هەموو گەلی کورد و ژنان و گەنجان و کرێکار-رەنجدەران و گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و هەموو مرۆڤایەتی و هەموو هێزە ئازادیخواز و دیمۆکراتەکان و هەموو دۆستانی گەلی کورد دەکات کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، شکاندن و لەناوبردنی سیستی ئەشکەنجە لە ئیمرالی، کۆتاییهێنان بە داگیرکەری لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان، بەدیهێنانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی کوردستان، بە دیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تیکۆشانێکی هاوبەش و گشتگیر بەڕێوە ببەن.
بە هەنگاوێکی وەها دەتوانرێت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی لاواز و پارچەبوو، هەڵوەشێنرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت بەر لە هێرشە داگیرکەریەکان بگیرێت و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکەی ئیمرالی هەڵوەشێنریت. ئەمەش راگەیاندنی کوردستانی ئازادی و بەدیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەمە بانگەوازی و بارودۆخێکی زۆر گرنگە.
(هەنگاوەکەی کەجەکە) پلانێکی وەهای بۆ هەنگاوێکی تاکتیکی ئامادە کرد کە سەرخستنی هەنگاوی ستراتیجیی شەڕی گەلی شۆڕشگێر دەخاتەروو، داواشی لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە خۆڕاگری لەناوبردنی فاشیزم و تیکشکاندنی گۆشەگیری، کۆتاییهێنان بە داگیرکەری و بەدیهێنانی ئازادیدا بکات. ئەمە بارودۆخێکی زۆر گرنگە. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەدات، ئاشکرا دەبێت کە بانگەوازیی یەکێتی دیمۆکراتیکی نەتەوەییە. پێوانە راستەقینە و تەواوکەرەکانی وڵاتپارێزی، بە بنەما دەگرێت. گرنگترینیشیان تیکۆشەریە. بانگەوزیی ئەوەیە کە تێکۆشان، بە چاونەترسی و فیداکارانە لە سەر ئاستێکی باڵا گۆتوبێژ بکرێت. ئەمە زۆر زۆر گرنگە.
ئەوەی لێرەدا تێک دەشکێت و لەناو دەچێت، تەنها فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نیە، بەڵکو هاوکات پلانگێڕیە نێودەوڵەتیەکەیە کە چەندین جار لەناو براوە، بەڵام فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ هێشتنەوە و سەرخستنی ئەو پلانگێڕیە ئەرکیان پێسپێردراوە. لەناوچوونێکی وەها دەبێتە هۆی تێکچوونێکی سەد ساڵەی سیاسەت و هۆشمەندی قڕکردنی گەلی کورد. دەبێتە هۆی تێکچوونی سیاسەت و هۆشمەندیی سەنتێزی تورک-ئیسلامیی رەگەزپەرەست، تورانی، شەڕخواز و قڕکەری دەسەڵاتی ئیتیحاد و تەراقی. زۆر روون و ئاشکرایە کە ئەمانە، تەنها کورد کەڵکی لێوەرناگرێت. بەڵێ راستە، سەرەتا بە کەڵکی خودی کورد دیت، من باسی سەرکەوتنی ئازادی گەلی کورد دەکەم. لەسەر ئەم بنەمایە بە تایبەت پێشبینی بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکریت، بەڵام هاوکات پێشبینی بەدیمۆکراتیکبوونی تورکیاش دەکریت. سیستم و بەڕێوەبەریەک لە تورکیا بەدی دێت کە هەموو پێکهاتەکان بە یەکەوە لە ناو یەکێتیەکی دیمۆکراتیکدا بە برایانە بژین.
هەنگاوێکی وەها رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بەدیمۆکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، رێگە بۆ شۆڕشە دیمۆکراسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە. ئازادی کوردستان، بەدیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆتایی بە پرسە مرۆڤایەتیەکەی کورد و قڕکردن، کە بە بڕیارەکانی وەکو دەقە رەشەکانی سەدەی ٢١ نووسراونەتەوە و هەروەها کۆتایی بە تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیەکان، دێنێت. رزگارکردنی مرۆڤ لە تاوانێکی وەها، دەبێتە هۆی بەدیهاتنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک. هەنگاوێکی وەهایە کە کاریگەری لە سەر هەموو کەسێک دروست دەکات. هەنگاوێکی وەهایە کە سەرکەوتنەکەی لە خزمەتی هەموو کەسێکدا دەبێت. هەنگاوێکە لە دژی سیاسەت و هۆشمەندی فاشیست-قڕکەر و داگیرکەر و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کورد قڕبکەنەوە. تیکۆشانێکی وەهایە کە لە بەرژەوەندی لایەنگرانی ئازادی و دیمۆکراسی و خوشک و برایەتین لە کوردستان و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. ئەم هەنگاوە لەم رووەوە زۆر گرنگە.
هەنگاوی خۆڕاگریی 'گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە'، هەنگاوی هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە. هەنگاوی هەڵوەشاندنەوەی پلانگێری نێودەوڵەتیە. ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکە کە سیاسەت و هۆسمەندی قڕکەربی سەد ساڵەی دژی گەلی کورد، لەناو دەبات و فڕێی دەداتە ناو زبڵدانی مێژووەوە. هەنگاوێکی خۆڕاگری و ئازادیە کە خزمەت بە هەموو کەسێک دەکات. بۆ بەدیهێنانی ئازادیەکی سەرتاسەری، بێگومان پێویستی بە تێکۆشانێکی سەرتاسەری هەیە. ئەگەر خۆڕاگری و تێکۆشانیکی سەرتاسەری نەبێت، ئەستەمە ئازادی بەدی بێت.
شێواز و هێڵی تێکۆشانێکی وەهاش دیارە. چونکە ئەم هەنگاوە، لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی پلانگێریەکەیە. هەنگاوی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە هەوڵ دەدات، پلانگێریە نیودەوڵەتیەکە لەسەر پێ بهێڵێتەوە. شێواز و هێڵی تێکۆشانی دژی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەش روون و ئاشکرایە. پێشتر باسمان کردبوو، وتمان، "ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن" شێواز و هێڵی خۆڕاگری فیدایی خستووەتەروو. ئەمە راستیی خۆڕاگریی ئازادی و هەبوونە. ئەم هێڵە، هێڵی هەنگاوی گەریلایە لە ١٥ی تەباخدا. هێڵی عەگید و زیلان و مەزلوم و کەمالە.
ئەم هێڵە، هێڵی چالاکیە گەورەکەی رۆژووی مردنە لە ١٤ی تەمووزدا، هێڵی خۆڕاگریە گەورەکەی ناو زیندانەکانە. شێواز و هێڵی هەنگاوی 'گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' لە دژی پلانگێریی نێودەوڵەتی، هەمان شێواز و هێڵی خۆڕاگریی فیداییە کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' بەرێوە چوو. هەر کەسێک دەیەوێت بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکات، ناچارە بە پێی ئەم رۆح و زانابوون و چاونەترسی و فیداکاریەوە، بەشداری بکات. تاکە رێگا بۆ شکاندنی گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری، بەشداریکردنێکی بەم شێوەیەیە لەم هەنگاوەدا. تاکە ریگایەک بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان و بە دیمۆکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشداریکردنی ئەم هەنگاوەیە بەو رۆح و زانابوونە. مرۆڤایەتی ئەو کاتە دەگات بە ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک.
لە ئێستادا ئامانج بەدەستهێنانی ئەمانەیە. لە ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێڕیەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا، گرنگترین شیرۆڤە و راستترین ئەنجام کە پێشبینی بۆ دەکەین، ئەمانەن. بۆ ٢٣هەمین ساڵیادیش لە دژی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە، دەبێت ئامانج و شێواز و هێڵی تێکۆشان دەستنیشان بکرێن. هێل و شیواز، هێڵی خۆڕاگریی فیداییانەی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن'ە. هێڵی ١٥ی تەباخی گەریلا و خۆڕاگرییە گەورەکەی ناو زیندانەکانە.
ئامانج، لەناوبردنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکەی ئیمرالیە، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە، کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری. بەمەش بێگومان پلانگێریە نیودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە لە کەسایەتی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەدا دەستی پێکردووە، لەناو دەچێت و فڕێ دەدرێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە.
پلانگێریەکە، ئەمڕۆ بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی مانەوەی خۆی دەپارێزێت. دیکتاتوریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش هەوڵ دەدات مانەوەی خۆی بپارێزێت. دەیەوێت بە داگیرکردنی رۆژئاوا و باشوری کوردستان خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. وەستاندنی داگیرکەری، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، تیکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی، بە واتای لەناوبردنی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەم و فڕێدانی بۆ ناو زبڵدانی مێژووەوە دێت. ئەمەش بە واتای لەناوبردنی سیاسەت و هۆشمەندیی سەد ساڵەی قڕکردنی کوردستان دێت. بەمەش رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە دیمۆکراتیک دەبن. لە ٢٣هەمین ساڵیادیدا، لە دژی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە ئامانجی هەموومان وەکو بزوتنەوە ئازادیخوازەکانی کوردستان، گەلی کورد، دۆستان، هێزە شۆڕشگێر و دیمۆکراتەکان، بە تایبەت پێکهاتەکانی HBDH لە ناو تورکیادا ئەمانەیە. ئامانج و هێڵی تێکۆشانمان لەسەر ئەم بنەمایە ئاشکرا بووە و خۆی لە هەنگاوی خۆڕاگری و ئازادیدا دەبینێتەوە کە لە ژێر ناوی 'گۆشەگری، فاشیزم، داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دەستی پێکردووە.
لە ٢٣ساڵەیدا لە دژی پلانگێری، داگیرکەری، گۆشەگیری و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری گشتگیر و خوڵقێنەر، خۆراگری بەردەوام دەبێت. کۆتایی بە داگیرکەری دێنین، فاشیزم هەڵدەوشێن، گۆشەگیری تێک دەشکێنین، ئازادی رێبەر ئاپۆ بەدی دێنین، کوردستانی ئازاد و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیمۆکراتیک دەکەین و ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک بۆ مرۆڤ بەدی دێنین. ئامانجی ئێمە ئەمەیە. ئەرکی ئێمە سەرخستنی ئەم ئامانجانەیە. ئێمە وەکو گەل و هەموو بزوتنەوەکەمان سوورین بۆ سەرخستنی ئەمە. تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە دەبەین، شەڕێکی گەورە دەکەین و بێگومان سەردەکەوین.