کەجەکە: بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان فراوان بکەین!

کەجەکە: لە ٧١مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆدا، بۆ ئەوەی بهێنینە بیرمان ڕێبەر ئاپۆ بۆ کورد، ژنان، گەلان و مرۆڤایەتی چ واتایەک دەبەخشێت، پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەرێکی بەم شێوەیە تێکۆشانمان فراوانتر و گەورەتر بکەین.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٧١مین ساڵڕۆژی لەدایبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "ئێمە ٧١مین ساڵڕۆژی لەدایبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. بۆ ڕێبەرمان کە هەموو ساتەکانی ژیانی بە گەلەکەی و مرۆڤایەتی بەخشی، هیوای ساڵی دۆرودرێژی تێکۆشان و ئازادی دەکەین."

ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ڕێبەری دیموکراسی و ئازادی مرۆڤایەتی

کەجەکە ئەوەی خستەڕوو، "ڕێبەر ئاپۆ لە دایکێک لەدایکبوو. ئەو لەدایکبوونە لە هەمانکاتدا ژیانەوەی کلتور و مێژوویەکی فراوان و قوڵە. ئەوەی رێبەر ئاپۆ گەورە دەکات، قوڵی و فراوانی کلتور و مێژووی ئەو جۆگرافیایەیە کە تێیایدا لەدایکبووە و سەختی و زەحمەتی تێکۆشانەکەیەتی. تێکۆشانی ئازادی کوردستان تێکۆشانێکی زۆر سەختی ئازادیە. لەم جۆگرافیایە تێکۆشان لەدژی دوژمنی دیموکراسی و ئازادی، مانەوە لەسەر پێ و تێکۆشان لە لایەن رێبەرتیەوە گەورە و فراوان کراوە. ئەگەر ئەو کەسایەتیەی کە ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبات لە جۆگرافیایەکی فراوانی قوڵی کلتوری و کۆمەڵایەتی و مێژووییدا بژی، بێگۆمان گەورەتر دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا نە تەنها ڕێبەری گەلی کوردە، بووەتە ڕێبەری دیموکراسی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی.

ڕێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی پێشکەش بە ئازادی گەلەکەی کردووە. ڕێبەرایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە هەموو لایەک رێگای بۆ پێشکەوتن و بەهێزبوون کردووەتەوە. بە قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی و تیۆری، هێڵی ژیانی دیموکراتیک،  ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی خوڵقاندووە.

لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ ژیانەوەی ژنە

هەبوونی ژیانی رێبەر ئاپۆ، هەبوونی یاسایی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردە. فێربوونی شێوەی رێبەرایەتی گەلێکە. هەبوونی سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلێکە. بۆیە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلی کورد دێت.

لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای سەرلەنوێ ژیانەوەی ژن دێت کە کۆمەڵگای نیۆلۆتیکی خوڵقاند و کۆمەڵایەتیبوونی بەرەو پێشەوە برد و بەهای گەورەی بۆ مرۆڤایەتی بەدەستهێنا. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی ڕێز لەو خاکە بگرێت کە تێیایدا لەدایکبووە، بۆ ڕێزگرتن لەو ژنەی کە کۆمەڵایەتیبوونی خولقاندووە، بۆ ڕێزگرتن لە دایکە ئووەیش کە وەک بەرماوەی خوداوەندەکان لەقەڵەمیداوە، هێڵ و ئایدۆلۆژی ئازادی ژنی خوڵقاند. لەبەرئەوەش زیاتر ژنان ڕۆژی لەدایبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەن.

ئێمە کە ٧١مین ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، گرنگی ئەو بۆ مرۆڤایەتی لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر تێدەگەین. ڕێبەر ئاپۆ، کاپیتالیزم، ئەندوستریالیزم و مۆدێرنیتەکەی ئانالیز کرد، ڕەخنەی لێگرت، هێڵی جێگرەوەی خولقاند و بەم شێوەیە خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە فراوانی ڕایخستە بەرچاو کە کارەساتی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەبن، لەبەرئەوە پێویستە کاپیتالیزم، ئەندوسترالیزم و مۆدێرنیتە لەناو دەبرێن. بە دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بینرا کە رێبەر ئاپۆ چ خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە. هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەو زانیارانەی بۆ خزمەتی کاپیتالیزم کاردەکەن کارەساتی بەم شێوەیەیان هێناوەتە سەری مرۆڤایەتی و بەم شێوەیە مەترسیەکی زۆریان لەسەر مرۆڤایەتی دروست کردووە. ئەو زانیارە کۆمەڵایەتیەکان، زانستی ژێر فەرمانی کاپیتالیزمدان، لەگەڵ ئەوەی ڕێگریان لە جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی جیهانی دووەم نەکرد ، هەروەها ڕێگریان لە تاڵانکردنی سروشت و ئەندوسترایلیزمیشیان نەکرد و بۆ مرۆڤایەتی بوون بە کارەسات. بەو شێوەیە لە ڕاهیبی سومەرەکان خرابتر بوون بە راهیبی زانست.

بانگەوازی بۆ گەورەکردنی تێکۆشان

لە ٧١مین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆدا، بۆ ئەوەی بهێنینە بیرمان ڕێبەر ئاپۆ بۆ کورد، ژنان، گەلان و مرۆڤایەتی چ واتایەک دەبەخشێت، پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەرێکی بەم شێوەیە تێکۆشانمان فراوانتر و گەورەتر بکەین. بۆیە بانگەوازیمان بۆ ژنان، گەنجان، گەلان تورکیا، مرۆڤایەتی، ئەنتیکاپیتالیست و کۆمەڵگاپارێزانی دیموکرت کە دەیانەوێت لە کاپیتالیزمی تالانکەر ڕزگار ببن ئەوەیە کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورە بەرێوەببەن و لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانی ئازد و دیموکراسی مرۆڤایەتی بەرەوپێشەوە ببەن.

بەم بۆنەیەوە، وەک سمبوڵی هەڵوێستی ئیکۆلۆژی ڕێبەرمان هەر کەس پێویستە ٤ی نیسان نەمامێک بڕوێنێت و هەڵوێستی خۆی لەدژی کاپیتالیزم پیشان بدات."

ف.ق