کەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە سیمینارێکی تایبەت سەبارەت بەهۆشیارکردنەوە گەنجان سازکرا.
لە شاری کەرکوک لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە سیمینارێکی تایبەت سەبارەت بەهۆشیارکردنەوە گەنجان سازکرا.
لە کتێبخانەی گشتی شاری کەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو، سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان و رۆڵی گەنجان لە مێژووی شۆرشەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان، سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا نەریمان ئەحمەدەوە پێشکەش کرا کە ئەم سیمینارە لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە ئامادەکرابوو، بۆ کچان و کورانی شارەکە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە کچان و کورانی کەرکوک ئامادەی سیمینارەکە بوون، هەروەها لە سیمینارەکەدا گفتگۆ لە نێوان ئەو گەنجانە ئەنجامدرا و لەلایەن پێشکەشکاری سیمینارەکەوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی سیمینارەکە درایەوە.
سۆران سەردار بەرپرسی گروپی هۆشیاری گەنجان، سەبارەت بە سیمینارەکە و هۆکاری دیاریکردنی ئەم بابەتە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "ئێمە وەکو گروپی هۆشیاری گەنجان بە گرنگ و پێویستمان زانی سیمینارێکی لەم جۆرە پێشکەش بە گەنجانی شارەکە بکەین بۆ ئەوەی ئاستی هۆشیاریان بەرزتر بێت."
هەروەها سۆران سەردار وتیشی: "شاری کەرکوک لە مێژووی خۆیدا بەردەوام گۆرانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئێمەش پیمان وایە پێویستە گەنجانی شارەکە زیاتر هۆشیار بن تا بتوانن پێشەنگایەتی بۆ هەموو گۆرانکارییەکان بکەن و شارەزایی زیاتریان هەبێت لە تەواوی بوارەکاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارەکەیان."
ز.ش