گەریلاکانی هەپەگە لە دووقۆڵەوە سوپای تورکیایان لە شڕناخ کردە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی ئیلکێ-ی شڕناخ لەدژی سەنگەروحەشارگەکانی سوپای تورکیا لە دوو قۆلەوە چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلام ئامەد وشەهیدان بەستا لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان لە کاتژمێر١٧:٠٠لە دۆڵی کاتۆمارێنوس-ی ئیلکێ-ی شڕناخ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە،" هێزەکانمان لەو چالاکییەدا بە ڕەنگێکی سەرکەوتووانە لە دوو قۆڵەوە سەنگەرو حەشارگەکانی دوژمنیان کردە ئامانج، ژمارەی کوژراوو بریندارەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا نەزانراوە،"

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە کە،ئەوهەرێمانەی کە لە لایەن گەریلاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.

ناوەندی راگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، " لە رێکەوتی ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان لە کاتژمێرەکانی ١٦:٣٠بۆ ١٧:٣٠ خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دۆڵی بۆتان-ی قەندیل-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گردی شەهید عەگید وناوچەی کەنیشکا-ی زاپی  بۆردومان کردووە."

ک-ش