یەپەسە لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید فیراز و شەهید زیندان – شەهید ئامەدی یەپەسە ڕایگەیاند کە لە ناوچەی بازیدی ئاگری لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید فیراز و شەهید زیندان – شەهید ئامەدی یەپەسە لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەر، سیخۆڕ و نۆکەراندا' لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم ٢ چالاکی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، "٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بازید لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زیانێکی گەورە بەر ٢ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش کەوت. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."

ڕاگەیەنرا کە هەمان ڕۆژ لە وان لەدژی ئاکەپەییەکان چالاکی ئەنجامدرا.

ف.ق