یەژاستار لە داگیرکەرانیدا: هەموو سەنگەرەکان ڕووخێنران و ٨ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەیە هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی حەفتانیندا چالاکیان لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شێخمووس ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا هەموو سەنگەرەکان ڕووخێنران و ٨ سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٣ی نیسان کاتژمێر ١٥:٢٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید شێخمووس چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن بوونە ئامانج، سەنگەرەکان بە تەواوەتی ڕووخێنران و ٨ سەربازی تورک کوژران و ٣ سەربازیش برینداربوون. هەروەها چەکی (A-4)  ی دوژمنیش دەستیبەسەرداگیرا.

یەکینەکانمان بێ هیچ زیانێک بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

فڕۆکەی جەنگی حەفتانینیان بووردۆمان کرد

ئەمڕۆ ٤ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ٠٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک دەڤەری گەلیێ پساخای هەرێمی حەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کردووە. لە بووردۆمانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق