یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سۆرۆ ئامەد چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی وڵامدانەوەی شەهید سارۆ ئامەد ڕایگەیاند، ئەندامانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی دژی داگیرکەران و نۆکەر و – هاوکارەکان' دا لە ئیزمیر، لەدژی ناوەندی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی وڵامدانەوەی شەهید سارۆ ئامەد لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی شەوی ٣٠ی ئەیلول لەسەر ١ی تشرینی یەکەم ، لە ئیزمیر لەدژی ناوەندی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی وڵامدانەوەی شەهید سارۆ ئامەد باسی ئەوەشی کرد کە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە و وتی: "بەپێی زانیاریەکان زۆر کەس بریندار بوون، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان نەزانراوە. ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەت بە شێوەیەکی خێرا هەوڵی شاردنەوەی تەقینەوەکەیاندا."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە مارماریس و بۆدرومیش چالاکی ئەنجامدراون.

یەکینەکانی وڵامدانەوەی شەهید سارۆ ئامەد باسی لە کاریگەری گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر هەموو گەلی کوردستان کرد و تەئکیدی کردەوە کە تا کۆتایی بە گۆشەگیری نەهێنرێت، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

ف.ق