یەکینەی تۆڵە لە دژی باڵەخانەیەکی ئەندامانی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵە لە دژی باڵەخانەیەکی ئەندامانی رژێمی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجامدا و جەختیان کردەوە کە تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، چالاکیەکانیشیان توندتر دەبنەوە.

لەم بارەیەوە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر هێڤی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، یەکینەکانمان لە ٣٠ی ئازار دا لە گەڕەکی عەلی بەیکۆی لە ناوچەی ئەیوب لە کاتژمێر ٠١:٣٠ لە دژی باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیی فاشیستەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا و باڵەخانەکە بە تەواوەتی سووتا.

'دەسەڵاتداران و ئەندامەکانی، لە هەر جێگایەک بن دەبنە ئامانجی چالاکیەکانمان'

لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگا قبوڵ ناکەین. تا ئەو رۆژەی ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە هەر جێگایەک بن دەبنە ئامانجی ئێمە. وەک چۆن کۆرۆنا لە جیهاندا دەبێتە هۆی مردن، لە کوردستانیش تاکە ڤایرۆسێک کە دەبێتە هۆی مردن، ئاکەپە و زیهنیەتەکەیەتی. گەلی کورد بۆ ئەوەی لەم بەڵایە رزگاری ببێت، جگە لە هەڵبژاردەی شەڕ هیچ چارەسەرێکی دیکەی نییە. ئیدی کۆتایی بە ڤایرۆسی ئاکەپە دێت کە هەوڵ دەدات بە ترس و تۆفاندن کۆمەڵگا لەناو بەرێت. گەورەترین ترس رووبەرووی خۆی دەبێتەوە. وەکو چۆن ئێمە لە رووی ئاکەپەدا دەیبینین."

ز.ش