تا ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٤٢ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیەندراوی تەندروستی وڵاتانی جیهان، تا ئێستا چوار ملیۆن ٣٤٢ هەزار و ٨٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەروەها ٢٩٢ هەزار و ٨٩٩ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، یەک ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٧١٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

لە کۆی ئاماری تووشبووانی جیهان، ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٦٣٦ کەسیان لە ئەمریکا تۆمارکراوە، هەر لە ئەمریکا ٨٣ هەزار و ٤٢٥ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە زیاترین ڕێژەیە لەناو وڵاتانی جیهان.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٤٠٨٦٣٦ گیانلەدەستدان؛ ٨٣٤٢٥

ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٦٩٥٢٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٦٩٢٠

ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٢٣٢٢٤٣ گیانلەدەستدان؛ ٢١١٦

بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٦٤٦٣ گیانلەدەستدان؛ ٣٢٦٩٢

ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٢١٢١٦ گیانلەدەستدان؛ ٣٠٩١١

فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٧٨٢٢٥ گیانلەدەستدان؛ ٢٦٩٩١

بەرازیل؛ تووشبوون؛ ١٧٨٢١٤ گیانلەدەستدان؛ ١٢٤٦١

ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧٣١٧١ گیانلەدەستدان؛ ٧٧٣٨

تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٤١٤٧٥ گیانلەدەستدان؛ ٣٨٩٤

ئێران؛ تووشبوون؛ ١١٠٧٦٧ گیانلەدەستدان؛ ٦٧٣٣

ف.ق