لە قوبرس بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانی ئازاد بەیاننامەیەک ڕۆژنامەوانی درا

ڕێکخراوەکانی قوبرس، سیاسەتمەدار، پارێزەر و ڕۆژنامەوانان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتیوانی خۆیان بۆ تەلەفزیۆنی مێدیا خەبەر و ستێرک تیڤی ڕاگەیاند و هەڵوێستی بەلژیکایان شەرمەزار کرد.

پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەوانی ئازاد

ڕێکخستنەکانی قوبرس، سیاسەتمەداران، پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتیوانی خۆیان بۆ تەلەفزیۆنەکانی مێدیا خەبەر و ستێرک تیڤی ڕاگەیاند و هەڵوێستی بەلژیکایان شەرمەزار کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕژێمی ئەردۆغان بەرپرسە لە هێرشکردنە سەر ڕێکخراوە کوردییەکان، هاوکات هاوکارییە نهێنییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و بەلژیکا شەرمەزار کرا.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا کرا کە لەسەر ئەو پرسە ڕوونکردنەوە بدات و داوا لە هەموو ڕۆژنامەوانانی قوبرسی کرا کاردانەوە نیشان بدەن و بێدەنگی ڕێکخستنەکانی ئەوروپا لەم بارەوە شەرمەزار کرا.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا داوای پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانانی کورد و ڕاگەیەندرا و وتیان: "پشتیوانی ڕۆژنامەوانانی کوردین کە پەیامی سەربڵندی، کەرامەت و بەرخۆدان بۆ هەموو جیهان بڵاودەکەنەوە. بۆ قوبرس کە لەژێر داگیرکاری تورکیادایە؛ ئێمە لەگەڵ گەلی کوردین کە پێداگری لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی، مرۆڤایەتی و دیموکراسی دەکات."