ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ڕحا

لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ڕحا، ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی شاری ڕحا، موحسین ئایدۆغدو و ئەندامی ئەنجومەنی گەنجان عومەر کستاک دەستبەسەر کران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ڕحا، پۆلیس هێرشی کردە سەر هەندێک لە ماڵان. لە ئەنجامی هێرشەکاندا موحسین ئایدۆغدو ئەندامی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) و عومەر کستاک ئەندامی ئەنجومەنی گەنجان دەستبەسەر کران.

پۆلیس بەهۆی بیانووی "نهێنی" هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵان و سەبارەت بە هێرشەکەیان هیچ زانیارییەکیان نەداوەتە بنەماڵەی ئایدۆغد، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، پۆلیس دەستی بەسەر تەلەفۆنی دایک و باوکی موحسین دا گرتووە.

موحسین ئایدۆغدو و عومر کستاک-یان بردووەتە ئیدارەی ئەمنی شاری ڕحا.