جەدەک و تەژەکە-فەرەنسا داوای بەشدار بوونیان لە چالاکییەکەدا کرد

جەدەک و تەژەکە-فەرەنسا، گوشارەکانی فەرەنسا لە سەر چالاکوانان و وڵاتپارێزانی کوردیان شەرمەزار کرد و بڕیاری ئەنجامدانی چالاکیاندا. دەبێت هەرکەس ٢٧ی نیسان لە گۆڕەپانی کۆماری پاریس بەشداری چالاکی بن.

لە فەرەنسا لەم دواییانەدا پێشێلکارییەکانی وەک ڕادەستکردنەوەی چالاکوانان و وڵاتپاریزانی کورد بە تورکیا، هەڵکوتانە سەر ناوەندەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ڕوویداوە، ڕێکخستنەکانی چەتری کوردانی فەرەنسا جەدەکە و کەژەکە فەرەنسا داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد بەشداری چالاکی بن.

لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکانی فەرەنسادا هاتووە، لە پشت ‌هێرشەکانی گرتن و هەڵکوتانە سەر ناوەندەکان و هەروەها هێرشی سەر ستۆدیۆکانی میدیا خەبەر و ستێرک تیڤی فەرەنسا بووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم پێشهاتانە بە هۆی دانوستانەکانە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، کە دەیەوێت شەڕەکە بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هەوڵ دەدرێت کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان بێدەنگک بکرێت، ئەمە شەراکەتی بازرگانی لە گەڵ دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکەن و داوا لە سەرجەم کوردانی ئەوروپا کراوە لە ٢٧ی نیسان لە گۆڕەپانی کۆماری لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەشداری چالاکی بن.