پۆلیس ڕوو لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان: بۆچی هەواڵ دروست دەکەن؟

لە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراوی کورد، سەبارەت بەو هەواڵانەی دروستیان کردووە و وتووێژەکانیان لەگەڵ سەرچاوەکانی هەواڵ لێپرسینەوە ئەنجامدرا.

قڕکردنی سیاسی لە باکوری کوردستان

لێدوانی ٩ ڕۆژنامەنووسی کورد کە بەرەبەیانی ٢٣ی نیسان لە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ماڵان لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ڕوحا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەر کرابوون، هاتووە. بڕیارە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسەکان ڕەوانەی دادگا دەکرێن. سەبارەت بە پۆستەکانیان لە سۆسیال میدیا و ئەو هەواڵانەی بڵاویان کردۆتەوە، سەرچاوەی هەواڵەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی دیکە لێپرسینەوە ئەنجامدرا.

لە ‌هێرشی قڕکردنی سیاسی بەسەر ماڵانەدا کە لە ٢٣ی نیسان لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (م.ع)، ئەنەس سزگین، خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام و ساڵحا ئاراس، یەشیم ئالجی، بەستە ئارگات بالچی، شیرین ئەرمیش و ئەردۆغان ئالایۆمات ڕۆژنامەنووس، ستافی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد دەستگیرکران. هەروەها محەمەد ئەسلان پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و دۆغان کایناک پەیامنێری پێشووی میزۆپۆتامیا لە شاری ڕوحا دەستگیرکران.

دەرکەوت کە لە کاتی لێپرسینەوەی پۆلیسدا لە ئەردۆغان ئالایومات بە پیشاندانی هەواڵەکەی پێیان وتوە"بۆچی هەواڵی سیاسی دروست دەکەیت". بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پارێزەرەکانەوە دەست کەوتووە، لە ئەردۆغان ئالایومات لێپرسینەوە کراوە کە بۆچی بە ناوەڕۆکی سیاسیەوە هەواڵت دروست کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان ببرێنە دادگای ئەستەنبوڵ و لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتی دەست پێدەکات.