WHO: بەرلە ٢٠٢١ چاوەڕێی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن

ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بەرلە ساڵی ٢٠٢١ نابێت چاوەڕێی ڤاکسینی کۆرونا بین.

مارگارێت کاریس وتەبێژی WHO لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە جنێف وتی،"وەک ئێوە دەزانن ڤاکسینی کۆرۆنا کەوتووەتە قۆناغی سێیەمیندا. تا ئێستا رێگایەکی درێژ تاقیکراوەتەوە.

وتەبێژی WHO وتیشی،"لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ڤایرۆسەکە، بەرلە نیوەی ساڵی داهاتوو، پێویستە چاوەرێی ئەوە نەکرێت کە ڤاکسینەکە ئامادە ببێت."

ئاماژەی بەوەشکرد تاقیکردنەوەی قۆناگی سێیەم زۆری خایاندووە و پێویستە زاناکان لەبارەی کاریگەری و کاردانەوەکانی ڤاکسینەکە لێکۆلینەوە بکەن.

ف.ق