پەیوەست بە ڕەوشی 'عەبدوڵا ئۆجالان' ئاشتی لە کوردستان نامەی بۆ سی پی تی نارد

چەندین کەسایەتی لە بەریتانیا کە لە ناویاندا پەڕلەمانتار، سەندیکاکار، ئەکادیمیستیان تێدایە نامەیەکیان بۆ سی پی تی نارد و داوایانکرد بە زووترین کات شاندێک بنێررێتە دورگەی ئیمراڵی.

زیاتر لە ٧٠ کەس لە بەریتانیا کە لە ناویاندا پەرلەمانتار، ئەندامی سەندیکا، ئەکادیمی، پارێزەر، لۆرد و ڕۆشنبیرانی تێدایە، نامەیەکی هاوبەشییان بۆ سەرۆکی سی پی تی میشیل نوسی و داوایانکرد پەیوەست بە عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەرکی خۆی هەستێت و شاندێک بنێرێتە ئیمراڵی. لە نامەکەدا داواکرا "بەزووترین کات بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت" نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرناگیرێت.

بە پێشەنگایەتی ئاشتی لە کوردستان ( Peace in Kurdistan) لە ئینگلتەرا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سی پی تی شاندێک بنرێتە ئیمراڵی نامەیەکی هاوبەشییان نوسی. لە خانەی ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە، زمانناسی ناودار نوام چۆمسکی، سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکاران جەرەمی جۆربین، لە ڕێکخستنی گەورەترین سەندیکای ئینگلتەرا ( Unite the Union) سیمۆن دوببینس، پرۆفیسۆر میشیل گونتەر، پرۆفیسۆر بیل بۆورین و چەندین ڕۆژنامەوان و ئەندام سەندیکایی تر واژووییان لە ناو نامەکەدایە و پشتگیرییان لە نامەکە کردووە.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانی تەمەن ٧٥ ساڵ، ماوەی ٢٥ ساڵە لەڕێگەیی گۆشەگیرییەوە لەژێر ئەشکەنجەیەکی نامرۆڤانەدایە، وا ماوەی سێ ساڵە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی هیچ زانیارییەک نادرێت و ئەمەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی خەم و نیگەرانییەکی جدی.

ڕەشی ئۆجالان بابەتێکی هەستیارە

لە بەردەوامی نامەکەدا کە بۆ سەرۆکی سی پی تی میشیل نێردراوە هاتووە: "لەم خاڵەدا ڕەوشی جەستەیی ئۆجالان،کە لە ئێستادا لە چۆنە و لە کوێیە دیاری نەکراوە. ئەم دۆخەش بۆ زۆربەی کوردان بابەتێکی هەستیارە کە وەک دەنگی نەتەوەیی خۆیان دەیبینن. لەبەر ئەم هۆکارانە، داواتان لێدەکەین وەک سی پی تی دەمودەست هەنگاوبنێنن، بۆ ئەوەی لەم ترس و نیگەرانییە ڕزگارمان ببێت. وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە سەردانی هەموو زیندانی هەموو دەوڵەتێک بکەن، کە لە نێو پەیماندان، تورکیاش لەناو پەیمانی دەوڵەتاندایە. ئەمەش تاکە ڕێگەیە کە شاندێکی پسۆرتان ڕەوانەی ئیمراڵی بکەن. دەوڵەتی تورک لەو بەرپرسیارێتەدایە کە ڕێگە بدات سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت و بە شێوەیەکی تایبەت چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن.

بەرپرسیارێتی خۆتان بەجێگەیەنن

لە نامەکەدا دەستنیشانکراوە پێویستە سی پی تی بە پێی مادەی ٣یەمینی میساقی ئەنجوومەنی ئەوروپا مامەڵە بکات و وتراوە: " بەڕێز ئۆجالان هاوڵاتییەکی دەوڵەتێکی ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپایە کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە مافە مرۆییەکان و ٣ ساڵە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانیدا بێبەشکراوە. تاکە شت کە داواتان لێدەکەین ئەوەیە بەخێرایی شاندێک بنێرنە ئیمراڵی بۆ چاوپێکەوتن و کۆنترۆڵکردنی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان و بەرپرسیارێتی خۆتان جێبەجێبکەن و ڕێگەبدەن بنەماڵە و پارێزەرەکانی سەردانی بکەن، ئێمە بەمە زۆر دڵخۆش دەبین. ئەمە پەیوەندیدارە بە ملیۆنان کوردەوە. ئەمەش هاندەردەبێت بۆ ئەوەی تورکیا بۆ مەسەلەی کورد ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە بێنێتە ئاراوە. سوپاسی کاتەکەتان دەکەین و هیوداریین ئەمە وەک داواکاریی ئێمە قبوڵ بکەن."