ئەکادیمیسیەنەکان بۆ ڕۆژئاوا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن
لە ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر ئەکادیمیسیەن، زانیار، سیاسەتمەدار لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی رێکدەخەن.
لە ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر ئەکادیمیسیەن، زانیار، سیاسەتمەدار لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی رێکدەخەن.
لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتور نۆرمان پیەچ، کارینا ویسترهایم سەرۆکی فۆرمی مەدەنی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا، دکتور دەرسیم داغدەڤیرەن، گۆکای ئاکبولوت پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی بەشداری لە کۆنفراسەکە دەکەن.
کۆنفرانسی ڕۆژناەمنووسی "زانیار – ئەکادیمیسیەن لەدژی شەڕی باکووری سوریا/ ڕۆژئاوا' لە ناونیشانی " Haûs der Bûndespressekonferenz-Raûm 1, Schîffbaûerdamm 40 / Ecke, Reînhardtstr. 55, 10117" لە بەرلین رێکدەخرێت. کۆنفرانسەکە لەکاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ١٠:٣٠ رێکدەخرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا بە تایبەتی باس لە کارەساتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدراون. هەروەها تیشک دەخرێتە سەر ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
ف.ق