هەبەدەهە لە دژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان داوای یەکگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە یادی ١٠٩ ساڵەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان، خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە و لێپرسینەوە لە فاشیزم بوو.

کۆمیتەی بەێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە یادی ١٠٩ ساڵەی کۆمەڵکۆژی ئەرمەنیەکان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندنەکەی هەبەدەهە بەم شێوەیەیە:

"٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٥ سەرەتای کۆمەلکوژیی گەلی ئەرمەنیە، زیاتر لە١٠٩ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانیەوە ئەنجامدرا تێدەپەڕێت.‌‌هێشتا ئازار و برینەکانی گەلی ئێمەی ئەرمەنی وەک ڕۆژی یەکەم زیندووە و کۆتایی نەهاتووە"

یەک ملیۆن و نیو کەس لە گەلی ئێمەی ئەرمەنی بە دەستی ئیتحاد و تەرەقی بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتدارییەکەیان کۆمەڵکوژ کرد. ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا ڕزگاریان بوو، وەک پەنابەر لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە و ناچار بوون لە دەرەوەی خاکی خۆیان لە غوربەتدا بمێننەوە.

کۆمەڵکوژیەکە تەنها لە شێوەی جەستەیی دا ئەنجام نەدرا، بەڵکو هەموو سەرچاوە ماددیەکانی گەلی ئەرمەنی تاڵان کرا و وەک سەرچاوەی سەرمایە بۆ بۆرژوازی نەتەوەیی نوێی تورکیا دەستی بەسەردا گیرا.

گەلانی تورکیا و کوردستان، شۆڕشگێڕان، سۆسیالیستەکان و وڵاتپارێزان، دوای تیرۆرکردنی هرانت دینک تووڕبوونێکی زۆریان نیشاندا و بە دروشمی؛ "هەموومان ئەرمەنیین" کۆبوونەوە و گورزێکی گەورەیان لە سیاسەتە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک وەشاند. ئەم توڕەییە جەماوەرییەی ملیۆنان کەسیە هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێشتا ڕەگەزپەرستی وەک چەکێکی گرنگ لە دژی گەلان بەکاردەهێنێت.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکاندا، کرێکارانی تورکیا، ژنانی کرێکاری تورک و گەنجانی تورکیا پێویستە بە نیشاندانی هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئەنجامدراوە ئەرکی مرۆیی خۆیان پێک بهێنن. پێویستە هاوبەشی ئازارەکانی گەلی ئەرمەنی بن و داوای لێبوردنیان لێ بکەن.

گرێدراو بەمانەوە پێویستە مافی گەلی ئەرمەنیمان و داخوازییە دیموکراتیکەکانیان دانی پێدا بنرێت و ئەمەش لە چوارچێوەی تێکۆشانی سیاسیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بۆکۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی چەوساندنەوە و زوڵم دژ بە کولتوور، ئایین، بیروباوەڕ و بنیاتنانی ژیانێکی یەکسان، شکۆمەندانە و ئازاد، داوای بەرفراوانکردنی مەیدانی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان دەکەین.