پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی پشتیوانیکردنی لە چالاکوانانی مانگرتوو دا

مالین بژۆرک پارلەمانتاری یەکیێتی ئەورووپا لە پارتی چەپی سوید بەڵێنی بە چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن دا پشتگیریان بکات.

بژۆرک لە رێگەی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ەوە بۆ بەرخۆدێرانی رۆژووانی مردن قسەی کرد و گوتی، "ئێمە پێکەوە بۆ دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و بۆ ئازادی ئەوان تێدەکۆشین."

بژۆرک ڕایگەیاند، ئەو دوو جار سەردانی چالاکوانانی مانگرتووی لە ستراسبۆرگ کردووە و لەگەڵ رێکخراوی جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT) لە پەیوەندیدایە و گوتیشی، "دەبێت ئێستا گۆڕانکارییەک درووست ببێت. ئێمەی سیاسەتمەداران ناچارین بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ بکەین و بەردەوام بین لە تێکۆشان. بەڵێن بە ئێوە دەدەم، کە ئێمە وەک حیزبی چەپ خاوەندارێتی لە داواکانی ئێوە و تێکۆشانی ئێوە بۆ دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین و ئازادی تێکۆشانی ئێمەیە."

بژۆرک ڕاشیگەیاند،دەبێت یەکیێتی ئەورووپا لە گەڵ رژێمی ئەردۆغان  ڕێبکەوێت و گوتیشی، "کاتی ئەوە هاتووە ئێمە لە  تورکیا و ئەورووپا یەکسانی و دیموکراسی بونیاد بنێین. دەبێت ئێمە ئەوە پێکەوە بکەین. داوای من ئەوەیە، کە دەبێت سیاسەتمەداران بەرپرسیارێتیی خۆیان بەجێبێنن و کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بێنن."

ر.م