کاروبارەکانی وتە لێوەرگرتنی ڕۆژنامەوانان دەستیپێکرد

کاروبارەکانی وتە لێوەرگرتن لە ٩ ڕۆژنامەوان کە لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوەندی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا و دەستگیرکران، لە لایەن پۆلیسەوە دەستیپێکرد.

لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەرماڵاندا کە لە ئەستەنبووڵ ئەنجامدرا پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین دال، لە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی ئەنەس سەزگین و لە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد؛ سالیحە ئاراس، یەشیم ئەلچ، بەستە ئاراگات بالجی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایئومەت دەستگیرکران.

هەر لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەنقەرە پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەحمەد ئاسڵان، وە لە ڕحایش پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک دەستگیرکرا.

کاروباری وتە وەرگرتن لە ڕۆژنامەوانان' کە ماوەی ٣ ڕۆژە دەستبەسەرکراوەن لە لایەن پۆلیسەوە، لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس دەستیپێکرد. بڕیارە سبەی ئەو ڕۆژنامەوانە ڕەوانەی دادگا بکرێن.