لە قۆسەرێ هێرشی سیاسی: ٣٠ کەس دەستبەسەر کران

لە ناوچەی قۆسەری مێردین، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان کە لە بەیانی ئەمڕۆەو دەستی پێکرد، ٣٠ کەس دەستبەسەر کران.

قۆسەر

لە ناوچەی قوسەری مێردین، پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستیان کردووتە ڕەشبگیری.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا نزیکەی ٣٠کەس دەستبەسەر کران. لە ڕاپۆرتی پێشوودا ڕاگەیەندرابوو کە ٢ کەسیان ڕاگیراون.

زانرا دەستبەسەرکردنەکە بە بیانووی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی بۆ ڕێکخراێک" ئەنجامدراوە و ئەمەش تۆمەتێکی بێ بنەما و سیستماتیکە کە هەر جارە دەسەڵات بەکاری دێنێ.

دەستبەسەر کراوەکان لە بەشی پۆلیسی قۆسەردا ڕاگیراون.