لە لیدز ڕژێمی کۆماری ئیسلامی شەرمەزارکرا

ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە لەناو سەنتەری شاری لیدز لە بەریتانیا، کۆمەلێک لە چالاکوانانی فارس و هەروەها کورد و سۆسیالزمەکانی شاری لیدز گردبونەوەیەکیان دژی کوشتنی " ژینا ئەمینی " رێکخست.

چالاکوانان بەزمانەکانی فارسی و کوردی و ئینگلیزی پەیامی جیاوازیان خوێندوە بۆ رای گشتی، کە چۆن دەولەتی کۆماری ئیسلامی ئیران هۆڤانە بەربووەتە سەرجەم گەلانی ئیران و سەرکوتیان دەکات.

ڕاشیانگەیاند، بە یاسا ئازادیەکانی مرۆڤەکانی سەرجەم گەلانی لەسێدارەداوە، کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەر  حیجاب نمونەی هەرە دڕندەی کۆماری ئیسلامی ئیران پیشانی جیهان دەدات.

خۆپیشاندەران بەزمانی کوردی بەدروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بڕوخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران"، "نا بۆ دیکتاتۆریەت بەلێ بۆ ئازادی و دیموکراتی"، "بڕوخێ سیستەمی ویلایەتی فەقیە" و دوای چوار کاتژمێر بەردەوامیدان بە چالاکییەکەیان کۆتاییانن بە چالاکیەکە هێنا .

ژ.ت