پارێزه‌ران بۆ بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، نه‌ورۆز ئویساڵ، مه‌زڵوم دینچ و جه‌نگیز یوره‌كلی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

پارێزه‌ران داوایان كرد له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان دیدار ساز بكه‌ن كه‌ ١٥ مانگه‌ هیچ هه‌واڵێكی نازانن. سه‌ردانه‌كه‌ بۆ لای داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی ئه‌نجامدرا.

پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌فتانه‌ دوو جار سه‌ردای ئه‌و دامه‌زراوانه‌ ده‌كه‌ن و داواكارییه‌كانی دیدار به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بێوه‌ڵام ده‌هێڵرێنه‌وه‌.

جار جار دوای چه‌ند مانگ راده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ دیداره‌كان قه‌ده‌غه‌ كراون و ئه‌وه‌ش وه‌ك پاساو نیشان ده‌درێت.

له‌ ١٨ی ئابی ٢٠٢١ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی دیسپلینی ئیمراڵی باسی له‌وه‌كردبوو كه‌ بۆ سێ مانگ دیداری ئۆجالان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ له‌ رووی تیۆرییه‌وه‌ له‌ ١٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ كۆتاییهاتبوو، به‌ڵام سه‌ردانه‌كان بۆ دیدار بێ وه‌ڵام هێشترابوونه‌وه‌.

ڕۆژی ٢٩ی ئازار دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکان وەڵامی دایەوە و داواکارییەکەی ڕەتکردەوە. دادگاکە ڕایگەیاندبوو، عەبدوڵا ئۆجالان بە سزای دیسیپلین سزا دراوە و لەبەر ئەوە ناکرێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدرێت.

لە بڕیاری ڕەتکردنەوەکەدا هاتبوو، "لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢دا بەهۆی سزای دیسپلینەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە  قەدەغەکراوە و ئەوەش لە ٢١ی شوباتدا پشتڕاست و یەکلایی کراوەتەوە".

لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٦ مانگ قەدەغەکرا. قەدەغەکردنەکە لە ٢٢ی نیسان کۆتایی پێهات، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەش داواکارییەکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵامیان نەدرایەوە. لە دوایدا لە ٢٩ی نیسان پارێزەران سەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکانی بورسا کرد و هۆکاری قەدەغەکردنی چاوپیکەوتنەکانیان پرسیبوو  داوایان کردبوو چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

هەمان ڕۆژ دادگا داواکاریی پارێزەرانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، لە ١٣ی نیساندا بۆ ماوەی ٦ مانگ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران قەدەغەکراوە. پارێزەران دەربارەی هۆکاری ئەو قەدەغەکارییە ئاگادار نەکرابوونەوە. پارێزەران لە ٦ی ئایاردا سەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکانی بورسا کرد و تانەیان لەو بڕیاری قەدەغەکارییە دا.

هـ . ب