پەرلەمانتارانی هەدەپە: با هەموو كەس دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی بوەستنەوە

پەرلەمانتارانی هەدەپەیی، كە لە دژی گۆشەگیری لە ئێشكگریی دادپەروەریدان، ڕایانگەیاند، "ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت، دژی هەموومانە و بە هەموو وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و دەبێت پێكەوە لە دژی بوەستینەوە".

ئێشکگریی دادپەروەری پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستیپێکراوە، کە رۆژی ٢٤هەمیندایە. پەرلەمانتاران سەڤین جۆشکون، گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، موراد ساریساچ، کەمال پەکۆز، موراد چەپنی، حەسەن ئۆزگونەش، نەسرەدین ماجین، ئیمام تاشچیەر، عەلی کەنعانئۆغڵو، ئەرداڵ ئایدەنیز، موعەزەز ئۆرهان، دڵشاد جانباز کایا، زولەیخا گوڵوم، جەلادەت گایدالی بەشدرییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا  دڵشاد جانباز كایا ڕایگەیاند، ٢٤ رۆژە ئێمە لە ئێسکگریی دادپەروەریداین. بۆجی ٢٤ رۆژە لێرەین. بۆجی بە پێداگرییەوە درێژە بە ئێێسکگریی دادپەروەری دەدەین. هەموومان زۆر باش دەزانین، كە مافی مرۆڤ و ئازادی بە گوێرەی سیاسەت یان بەپێی كەسەكان گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و دەبێت بۆ هەمووان یەكسان بێت، بەداخەوە لەم وڵاتەدا شتێكی لەم شێوەیە نییە، هۆكاری هاتنی ئێمە بۆ ئێرە ئەوەیە، كە ماوەی دوو ساڵە پارێزەر و بنەماڵەكان ناتوانن لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هاڤاڵانی، كە لە ئیمرالی گۆشەگیر كراون، دیدار ئەنجام بدەن. ئێمە باسی دەستوری هەمیشەیی، دیموكراسی بوونی وڵاتەكە و ئازادی دەكەین، دەسەڵات هەمیشە باسی ئەم شتانە دەكات، بەڵام دەستور هەمیشەیی و مافی مرۆڤ بە گوێرەی كەسەكان بەشێوەیەكی جیاواز جێبەجێ دەكرێت، دەزانین ئەمڕۆ لە هەموو زیندانەكاندا گۆشەگیری هەیە، بەڵام لە سەردەمێكدا كە زیندانییەكان و ئەو كەسانەی سزا دراون، دەتوانن بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەكانیان قسە بكەن، دەتوانن دیدار ئەنجام بدەن، ئەمڕۆ هەمان شت لە ئیمرالی نییە، واتە لە ئیمرالی لە كەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا گۆشەگیرییەكی توند بەڕێوەدەچێت، دەبێت ئێمە وەك كۆمەڵگا پێكەوە لە دژی ئەم گۆشەگیرییە بوەستین، گۆشەگیریی توند تەنها لە ئیمرالی نییە و بەسەر هەموو كۆمەڵگادا سەپێندراوە.

جانباز كایا داوای لە ژنان، گەنجان، كرێكاران و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگا كرد، دژی گۆشەگیریی ئیمرالی بوەستنەوە و وتی، “ئەم گۆشەگیرییە دژی هەموومانە و بە هەموو وڵاتدا بڵاوبووەتەوە”، وتیشی: "ئێمە داواكارییەكان دووبارە دەكەینەوە، با ڕێگە بدرێت، بەڕێز ئۆجالان بتوانێت لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەكانی دیدار ئەنجام بدات".

هـ . ب