عومەر ئۆجالان: پێویستە هێزە کوردیەکان بۆ یەکێتی هەوڵ بدەن

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ڕوحا ئاماژەی بە دۆخی زینی وەرتێدا و وتی، "لەناو ڕای گشتی کورددا بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەوڵێکی گەورە هەیە، پێویستە هێزە کوردیەکان بە پێی ئەو هەوڵانە بجوولێنەوە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە زیندانی پیتی (F) لە دوورگەی ئیمڕالی ڕاگیراوە، دوای ٢١ ساڵ بۆ یەکەمینجار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد. گۆشەگیری ٢١ ساڵە بە شێوەیەکی ڕەها بەردەوامە. ئۆجالان ٢٧ی نیسان بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای قسەی کرد و پەیامی گرنگیدا. ئۆجالان ئاماژەی بە پرۆتۆکۆلی ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و پەیامەکەی ئاڕاستەی پەکەکە، پەدەکە و یەنەکە کرد و وتی، "پێویستیی کورد بە 'عەقلیەتی ئێرە بۆ تۆ و ئێرە بۆ من ' نییە. پێویستی کورد بە ئاشتی و یەکێتی هەیە.

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕوحا کە لەهەمانکاتدا برازای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە یەکێتی نەتەوەیی و پەیامەکانی ئۆجالان کرد.

'لە ئیمڕالی بڕیاری سیاسی دەدرێت'

ئۆجالان ڕاشیگەیاند، ٢١ ساڵە گۆشەگیری ڕەوا ئەنجامدەدرێت و وتی، "گۆشەگیری هەندێکجار قوڕس و هەندێک جار لەگەڵ ڕۆژەڤەکان سووک دەکرێت. کردەوەکانی بەرانبەر بەڕێز ئۆجالان نایاسایی یە و جێگایان لەناو یاسادا نابێتەوە. دەوڵەت بە شێوەیەکی سیاسی دەجووڵێتەوە و بە پێی دۆخەکە گۆشەگیری قوڕس دەکات. چاوپێکەوتنەکانی دوایی لەساڵی ٢٠١٩ دا لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلاندا ئەنجامدران. بەم تێکۆشانە پارێزەران و خانەوادەکان توانیان چەند جارێک چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. دوای ٢١ ساڵ بەڕێز ئۆجالان مافی تەلەفۆنی خۆی بە ٢٠ – ٢٥ خولەک  بەکارهێنا. ئەو کردەوانە نایاسایی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤەکانە. ٢١ ساڵە بەڕێز ئۆجالان لە هەموو مافێکی خۆی دوورخراوەتەوە و دەست بەسەر مافەکانیدا دەکرێت. ئەو هەڵوێستە سیاسیەی بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد قبوڵناکرێت.

بانگەوازیەکانی ئۆجالان بۆ یەکێتی نەتەوەیی

عومەر ئۆجالان هاوکات رایگەیاندن عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چەندین جار بۆ بەدیهاتنی یەکێتی نەتەوەیی، بانگەوازی گرنگی کردووە و وتیشی:"لە سەرەتای تێکۆشانی گەلی کورد و تا ئێستا، بەڕێز ئۆجالان کاری بۆ یەکێتی نەتەوەیی کردووە و چەندین جار بانگەوازی گرنگی کردووە. بۆ ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ساز بکرێت، بەڕێز ئۆجالان نامەی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە و جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەنەکە ناردووە و تیشکی خستووەتە سەر رۆحی نەتەوەیی. بەڕێز ئۆجالان لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە،' ئەمانە سیاسەتی کورد بە دەستی کورد کوشتنە. کورد هیچ سوودێک لەمە نابینێت.

ئەم سیاسەتانە هیچ سوودێکی بۆ گەلی تورکیاش نیە. دەبێت نە پەدەکە و نە یەنەکە و هیچ پارت و بزوتنەوەیەکی کورد، نەکەونە ناو ئەو یاریانە. ئەو بڕوایەی کە دەڵێن "شەڕ دەکەین و لە بەرامبەردا دەوڵەتمان دەدەنێ" ئەمە نابێت و جێگای قبوڵکردنیش نیە. دەبێت یەکێتی نەتەوەیی وەک بنچینە تەماشا بکرێت. دەبوایا بەر لە ٤٠ ساڵ یەکێتی نەتەوەیی بونیاد نرابا. ئەو مرۆڤانەی لێرە دەژین کوردن. ئەگەر خوێن بڕژێت، هیچ ناتوانێت لە ژێر ئەم بارە دەرچێت. ئەم پەیامەی من، هەم بۆ قەندیل و هەمیش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە. هاوکات ئەم پەیامەی من بۆ خانەوادەی بارزانی و خانەوادەی تاڵەبانی و هەموو کەسایەت و خەڵکی باشورە. کورد پێویستی بە شەڕ و رشتنی خوێنی نیە. کورد پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. دەبێت کورد بیر لەوە نەکاتەوە کە بڵێت ئێرە تایبەت بە من و ئەوێ تایبەتە بە تۆ. کورد پێویستی بە ئاشتی و یەکێتتی هەیە. بە رای من گەورەترین پەیامی من ئەمەیە."

ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ

عومەر ئۆجالان راشیگەیاند، لەسەر بانگەوازیی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خەبات بەڕێوە چوون، بەڵام بە دەستی هێزە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان ئەم خەباتانە ئاستەنگ کران.

عومەر ئۆجالان ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئۆجالان بە رێگای تەلەفۆنەوە ئاگاداری رووداوەکانی زینی وەرتێ بووە و وتی، تیشکی خستە سەر پەیمانی ساڵی ١٩٨٢. بەڕێز ئۆجالان بە رێگای تەلەفۆنەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە گەڵ ئیدریس بارزانی پەیمانی ئیمزا کردووە کە لە نێوان هێزە کوردیەکاندا شەڕ و پێکدادان روونادات. بۆ ئەوەی شەڕێ براکوژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە کوردیەکاندا دروست نەبێت، بەر لە ٣٨ ساڵ هەوڵداروە. پێویستە ئەوەی کە بە پێی کات ئەم پەیمانە نوێ بکرێتەوە. وەکو ئێمەش دەیبینین جموجوڵەکانی پەدەکە لە زینی وەرتێ زیان بە یەکێتی نەتەوەیی دەگەیێنتێت.بەڕێز ئۆجالانیش لە بارەی یەکێتی نەتەوەییەوە دەڵێت،'دەبێت کورد لەگەڵ یەک دانیشن و ئەو کێشانەی لە نێوانیاندا هەن، چارەسەری بکەن. ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کورد یەکبگرن و یەکێتی خۆیان دروست بکەن دەتوانن ستاتۆی خۆیان دروست بکەن و دەتوانن دەستکەوتەکانی خۆیان بپارێزن. لە هەرێمی زینی وەرتێ نە تەنها هێزە کوردیەکان، بەڵکو هێزەکانی تر لەناو پلاندان. ئەگەر هێزێکی کورد لە سەدەی ٢١دا ببێتە هۆکاری شەڕی براکوژی هیچ کەس ناتوانێت باجی ئەوە بدات. لەناو ڕای گشتی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەوڵدانێکی گەورە هەیە، پێویستە هێزە کوردیەکان بە پێی ئەو هەوڵانە هەوڵبدرێن. لە هەرێمی فیدڕاکی باشووری کوردستان و بە تایبەتی پەدەکە پێویستە گوێ لە ڕای گشتی بگرن و بە پێی ڕوحی کات بجووڵێتەوە. پێویستە بەرپرسانی باشوور بە عەقلێکی سەلیم و فراوان بیر بکەنەوە. هیچ کوردێک لەو ئاڵۆزیەی زینی وەرتێ سوود بەدەستناهێنێت و زیانێکی گەورە بە گەلی کوردستان دەدات."

هەوڵە داگیرکەریەکان

عومەر ئۆجالان وەبیریهێنایەوە لە چوار پارچەی کوردستان هەوڵدانێک بۆ داگیرکەری هەیە و وتی، "کاتێک هەرێمی فیدڕاکی باشووری کوردستان هەوڵیدا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت تورکیا و وڵاتانی تر دەروازەکانی داخست و هێرشیان کردە سەر گەلی کورد. بە هاوکاری تورکیا و عێراق شاری دێرینی کەرکوک لە دەستی کورد دەرهێنرا. کاتێک مرۆڤ لە بیر لە باشووری کوردستان دەکات، دەبینێت کە لە هەموو دەڤەرێک بارەگای سەربازی و میتی تورک دامەزرێنراون. ئەو هێزە دەیەوێت داهاتووی کوردستان تاریک بکەن. ئەگەر مرۆڤ بیردۆزی و داوازی تورکیا بزانێت پێویستە سەرەتا مرۆڤ ڕێگری لەوە بکات.

کاتێک مرۆڤ بەدوای حسابی بچووکەوە بێت بە ڕاستی دەستکەوتەکانی کورد دەکەوێتە مەترسیەوە. هیچ کاتێک کۆماری تورکیا بەرژەوندی کوردی ناوێت. نە تەنها لە باشووری کوردستان لە چوار پارچەی کوردستان بەدوای ئەو شتەوەیە. کۆماری تورکیا هەموو کاتێک هەبوونی خۆی لەسەر نەبوونی کورد دەبینێت. دەبێت لە ڕووی ئابۆری و بازرگانیەوە پەیوەندی تورکیا و پەدەکە هەبێت، بەڵام پەدەکە مافی نییە کە داهاتووی کورد ڕادەستی تورکیا بکات. ئەگەر ئەو پەیوەندیە لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام بێت، ئەوەی زیان دەکات، پەدەکە دەبێت."

ف.ق