ڕاگه‌یه‌نرا کە له به‌ندیخانه‌ی پیتی «م»ی ژنان له بایبوورتدا، به‌رده‌وام سزای خستنه ژووری تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر زیندانییاندا ده‌سه‌پێنرێت.
زیندانییانی بەندیخانەكه له ڕێی بنەماڵەكانیانه‌وه پێشێلكارییه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌یان ئاشكرا ڕاگه‌یاند. زیندانییه‌كان ده‌ستنیشانیان كرد، له به‌ندیخانه‌كه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی زێده هه‌یه و له كاتی دیده‌نییه‌كاندا بۆیان نییه ده‌ستی كه‌سوكاریشیان بگرن. زیندانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌میشه سزای ناردنه ژووری تاكه‌كه‌سی و قه‌ده‌غه‌كردنی په‌یوه‌ندی گرتن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و بڕێكی كه‌میش خواردنیان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها داوایان كردووه شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كه بكات.
«هەمیشه سزای ژووری تاکەکەسی ده‌سه‌پێنن.»
هونەرمەند نوودەم دووراک (٢٨ ساڵان) کە ئەویش لە بەندیخانەی پیتی «م» ژنان له بایبوورت دایە، له ڕێی بنەماڵەکەی خۆیه‌وه پێشێلكردنی مافه‌كانی له به‌ندیخانه‌كه ڕاگه‌یاند. خه‌دیجه دووراك، دایكی نووده‌م ده‌ستنیشانی كرد: «پێی گوتم، زوڵم و زۆرداری هه‌یه. هه‌میشه سزای ژووری تاكه‌كه‌سی بۆ ماوه‌ی ١٥،٢٠، ٣٠ ڕۆژ به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنرێت. نه خه‌و هه‌یه، نه ئاو و خواردنیشمان پێده‌ده‌ن. ناتوانین به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بچینه دیده‌نییه‌كان. هه‌فتانه ته‌نیا بۆمان هه‌یه ١٠ خوله‌ك به ته‌له‌فۆن قسه بكه‌ین، زۆر جاریش ته‌له‌فۆن كار ناكات.»
«گرێیه‌ك لە مێشكی‌دا گه‌وره ده‌بێت، كه‌چی ئازادی ناکەن»
یڵماز قاره‌مان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێیه‌ك له مێشكی دایه، به‌ڵام ئازادی ناكه‌ن. ناوبراو ساڵی ٢٠٠٩ ده‌ستگیركرا و ناردیانه به‌ندیخانه‌ی كوركچوله‌ر-ی ئه‌ده‌نه. ڕه‌مزیه قاره‌مان، خوشكی یڵماز ڕایگه‌یاند: «هه‌میشه سزای ڕێگرتن له دیده‌نی و ناردنه ژووری تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر براكه‌مدا ده‌سه‌پێنن. ناردوویه‌تیانه شاری كرككاله و له‌وێش نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ختتر بووه. به‌رده‌وام یڵماز ئازاری سه‌ری هه‌یه، كه‌چی هه‌ر پێی ده‌ڵێن سه‌رئێشه‌یه و پشتگوێی ده‌خه‌ن.
خوشكی یڵماز قاره‌مان گوتیشی: «براكه‌م نه‌یده‌توانی قسه بكات، كاتێك لێمان پرسی هۆكار چییه، گوتی به‌هۆی دۆخی به‌ندیخانه‌یه. تووشی له‌بیرچوونه‌وه بووه و چاوه‌كانی باش نابینن. دواتر پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت كه له مێشكی‌دا گرێیه‌ك هه‌یه.» ڕه‌مزیه قاره‌مان ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته به‌په‌له براكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانبردووه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌به‌رئه‌وه گرێیه‌كه گه‌وره‌تر بووه.
s.m