بوڵدان: ئاکەپە هەر کە شکست دەهێنێت زیاتر بەدوای شەڕدا دەگەڕێت!

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە وتی،" ئابوری تێکچووە، دەسەڵاتداران دەیانەوێت شەڕ بکەن. خەڵک هەڵبژاردنی دەوێت، دەسەڵاتداران باسی شەڕ دەکەن.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبوونەوەی گروپی حزبەکەیدا قسەی کرد.

بوڵدان کە لە شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی ئەنقەرەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە کۆمەڵکوژی سوروچ و 10ی تشرینی یەکەم تەنها چەند بەردێک بوون کە بۆ پلانی ئاژاوەی هەڵبژاردن دانرابوون و وتیان ئەوانەی لە پشت ئەو کۆمەڵکوژیەوەن، باش ئەوە دەزانن و وتی: "لە ٥ی حوزەیرانەوە بۆ سوروچ، تاوەکو دیلۆ، دەزانین چی روویدا و کێ ئەو کردەوانەی ئەنجامدا."

بوڵدان دۆزی پرسۆسی بەبیرهێنایەوە کە بڕیارە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا لە روحا بەڕێوەبچێت و وتی" ئێمە جارێکی دیکە داوا لە رای گشتی دیموکراتی دەکەین کە بەشداری لەو کەیسەدا بکەن، بەڵام باش دەزانین بۆچی ئەو کەسانەی لە کەیسی کۆبانێ دادگایی دەکرێن تۆمەتبار کراون، لەبەرئەوەی دەیانەوێت هەدەپە تاوانبار بکەن. دەیانەوێت تاوانەکە بشارنەوە. ئەوەش شکستی تاریکی داعش و تۆڵەسەندنەوەیە."

بوڵدان وتی:"ڕۆحی کودەتاچیی ١٢ی ئەیلول هێشتا لە کاردایە، ئاکەپە ئەو میراتەی بۆ ماوەتەوە. با ئاکەپە بزانێت کە پلانیان لە دەرەوە و لە زیندانەکاندا سەرناکەوێت. ئەوانەی پێش ئەوان خۆیان تاقی کردەوە، شکستیان هێنا و سەرکەوتوو نەبوون."

بوڵدان قەیرانی ئابووری تورکیای بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، ئابوری تێکچووە، دەسەڵات دەیەوێت شەڕ بکات. خەڵکەکە هەڵبژاردنی دەوێت، دەسەڵات دەڵێت، شەڕ. خەڵک باس لە بژێوی ژیان دەکەن، ئەوان باس لە شەڕ دەکەن. هەروەها گەل ئەوانی ناوێت و سیاسەتی شەڕی ئەوانی ناوێت و دەڵێن ئێدی بەسە.

هەروەها پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سەر ژنان و وتی:"ئەوانەی بەرگری لە بکوژانی ژنان دەکەن، پێشێلکارییەکان رەوا دەکەن و سیاسەتی سزادان پەیڕەو دەکەن، هەوڵ دەدەن ئەو ژنانە بێدەنگ بکەن کە ڕاستیەکان دەڵێن، بەڵام هەڕەشە و تۆقاندن هیچ سوودێکی نیە. ژینان ناترسن. پێویستە لە ژنان بترسن، چونکە ژنان کۆتایی بە دەسەڵاتیان دەهێنن."

ف.ق