چالاکی هیزەکانی گەریلا بێوەستان بەردەوامە: ١٠ داگیرکەر سزادران

لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک گەریلا لەسەر بەرخۆدانەکەی بەردەوامە. لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیدا ١٠ سەربازی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە و لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٤ی نیساندا لە گەلی ئادەمئۆغلوی ناوچەی کەمەحی ئەرزیینجان کۆنتراکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی هێزەکانمان گەمارۆ بکەن فۆتۆکاپیان لە ناوچەکە جێگیر کرد. هێزەکانمان لە گەلی ئادەمئۆغلو و مەرجان ٧ فۆتۆکاپیان لەناوبرد.

لە گۆڕەپانی گلداخی هەرێمی سەرحەتیش سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

لە ٨ی حوزەیراندا داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی وەرخالی تەقەمەنیان جێگیر کرد. هێزەکانمان تەقەمەنیەکانیان پووچەڵکردەوە و دەستیان بەسەر زۆر کەلوپەلی سەربازی داگیرکەراندا گرت.

لە ٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٥:٠٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا بکەونە ناو سەنگەرەکانی شەڕ. هێزەکانمان بە سابۆتاژ چالاکیان ئەنجامدا. دواتر هێزەکانمان بە چەکی سووک و قۆڕس لە داگیرکەرانیاندا. لە هەردوو چالاکیەکاندا ٤ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە گورزێکی گەورەیان بەرکەوت، بە نەچاری لە گۆڕەپانەکە کشانەوە.

لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٥٠ هێزەکانمان لە بەرەی شەڕ لەدوولاوە بەشێوەیەکی هاودەم چالاکیان ئەنجامدا. باسکی یەکەمین بە چەکی سوود و ئۆتۆماتیکی ناوەڕاست داگیرکەران کرانە ئامانج.  لە باسکی دووەمین لە داگیرکەراندرا، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی کەلوپەلی سەربازیدا گیرا. لە چالاکیەکەدا بەپێی زانیاریەکان ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:

لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی خەرەگۆل بە چەکی قۆرس چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بەپێی زانیاریەکان داگیرکەرێک سزادرا.

هێزەکانی یەساستارمان، ٩ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ و لە ١٠ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە چەکی قۆڕس لە بارەگای گردی چەلێی جۆلەمێرگدرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس هەرێمی گەڤەر:

٩ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٢٠ لە گردی ئئیخانەتی کە بارەگای وارگەنمی گەڤەری جۆلەمێرگی لێیە، لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندرا و لەوێ ٢ داگیرکەر سزادران.

هەرێمەکانی گوندنشینان بۆردومان دەکرێن

سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی گوندنشینان لە باشوری کوردستان بۆردومان دەکات. لە هەمان کاتدا بە فرۆکەی شەڕ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان دەکرێن.

لە ٨ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٠٠ گۆڕەپانی قەڵای قۆمری کانیماسی ئامێری ٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٤٥ و ١٤:٢٥ گردی زەندورای مەتینا ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٣:٣٠  دەوروبەری گوندی شێی دینارتێی ئاکرێ ٥ جار بە فڕۆکە بۆردومانکرا. بەو هۆیەوە ئاگر بەر دارستانەکان کەوت و ئاگرەکە بەردەوامە.

٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠٢:٠٠ هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ لە گۆڕەپانی واشوری مەتینا دەستیان بە جموجووڵ کرد. لە هەمانکاتدا گردی زەندورا، دەرارێ، گوندەکانی کێستە و حرۆرێ بۆردومانکران. هەلیکۆپتەرەکانی سەربازی گەلی میلیتانی دەرارێیان بۆردومان کرد.

١٠ی حوزەیران کاتژمێر ٠٠:٢٠ و ٠١:٤٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

لە ١٠ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی قەلای بێدەوێ و جیلۆی بچوک گەڕان. هەلیکۆپتەرەکان گۆڕەپانی پیتی تی –یان بۆردومان کرد.

لە ١٠ی حوزەیران کاتژمێر لەنیوان ٠٥:٠٠ و ٠٥:٣٠دا هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ لەسەر گۆڕەپانی قەلای بێدەوێیان گەڕان."

ف.ق