' ئامانجی هێرشەکان رێگریکرنە لە گەڕاندنەوە و ترساندنی کۆمەڵگەی ئێزدی'

دانیشتووانی ئێزدی شەنگال رایانگەیاند کە ئەو کەسانەی ئەوان دەپارێزن، ڕۆڵەی ئێزدین و ئامانجی هێرشی تورکیش ترساندنی خەڵکی ئێزدیە، دەیانەوێت رێگری بکەن لە گەڕانەوە ئێزدیان لە کەمپەکان و ئەمەش بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەی ئێزدیە.

لەم دواییانەدا هێرشی سەر شەنگال زیادی کردووە. ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکرێن. لەم بارەیەوە دانیشتووانی ئێزدی لە شەنگال بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن.

حەمۆ حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی دیگورێ: ئامانجی هێرشەکانی سەر شەنگال ئەوەی کە خەڵک نەگەڕێتەوە. پێویستە گەلەکەمان لەو هێرشانە نەترسێت و پووچەڵی بکاتەوە. بە تایبەتی بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی.

ئێمە دەزانین کە کێ لە پشت هێرشەکانەوە و کێیە هاوکاری دەکات. زۆر روون و ئاشکرایە. تورکیا و حکومەتی هەرێم پێکەوە کار دەکەن. دەیانەوێت رێگری لە گەڕاندنەوەی ئیزدیەکان بۆ شەنگال بکەن. دەیانەوێت بەم هێرشانە ترس لەنێو گەلدا دروست بکەن. ئێزدیەکان ناترسن و دەگەڕێنەوە سەر زێدیان. رۆژانە هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە. ناتوانن لە کەمپەکان بژین.

ئەو هێزەی شەنگال دەپارێزێت لە ڕۆڵەکانی ئێزدی پێکهاتووە. ئەمڕۆ ئاسایش، یەبەشە و یەژەشە هەمووان ڕۆڵەی ئەم خاکەن و کەسی بییانی نییە.

نازم شەنگالی ئەندامی ئەنجومەنی دوهۆلا: ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکەن کە نەگەڕێنەوە. هیچ رێگەیەک نییە و دەبێت خەڵکەکەمان بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی. پێویستە خەڵکەکەمان بگەڕێتەوە و هیچ کێشەیەک نییە و شەنگال خۆشە.

ڕۆڵەکانی ئێزدی خۆیان دەپارێزن. دەیانەوێت هێزەکانی شەنگال رەش بکەن. ڕۆڵەکانی شەنگال گەلەکەیان، دایک و خۆشکیان دەپارێزن.

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانەوە زێدی خۆمان جێناهێڵین. هەرچەندێک هێرش بکەن، ماڵ و موڵکی خۆمان جێناهێڵین. ئەمە پلانی سیاسین. هێزەکانمان یەبەشە و یەژەشە و ئاسایش لە پشت ئێمەوەن.. ئێمە پشتڕاستین.

ماهیر عەلی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای دوهۆلا: لە ماوەی ١٥ رۆژدا چەند جارێک فڕۆکە جەنگەیکان  ماڵی خەڵکی مەدەنی بۆردومان کرد. نایانەوێت خەڵکی شەنگال بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی. پێویستە ئێزدیەکان بزانن کە تاوەکو ئێزدیەک بمێنێت، لە چیای شەنگال دەمێنێتەوە.

پێویستە بگەڕێینەوە چونکە کەس زێدمان ئاوەدان ناکاتەوە خۆمان نەبین. گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ شەنگال، شەنگال ئاوەدان دەکاتەوە.

ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی ئێزدیەکانە. بە هەزاران ساڵە ئامانجی دوژمن ئەوەیە کە ئەم ئایینە لەناو ببات. پێویستە دوژمن بزانێت تاوەکو رۆح لە گیانی ئێزدیەکاندا مابێت، چیای شەنگال جێناهێڵن.

خەڵکی شەنگال و ڕۆڵەکانی شەنگال، شەنگال بەڕێوە دەبەن. لەبەرئەوەی ناتوانن سیاسەتەکەیان جێبەجێ بکەن، هێرش دەکەن.

ف.ق