دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگە و ٦ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگە و ٦ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە بورسا، ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ٢ کارگە و ٦ ئۆتۆمبیڵی فاشیستەکانیان سووتاند.

دەستپێشخەریەکە لەبارەی چالاکیەکانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:-

"١٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی پیشەسازی کاستەلی بورسا کارگەیەکی جلوبەرگ کە لەسەر ٣ هەزار مەترچوارگۆشە دروستکراوە و مادەی کیمیایی و خاو بەرهەم دەهێنێت سووتێنراوە.

١٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ وێستگەیەک و ٥ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

١٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی چەلمەی ئیزمیر ئۆتۆمبێڵێکی فاشیستەکان سووتێنراوە."

ف.ق