ئەندامانی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر کەشتیەک و سێ کۆمپانیایان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە بورسا، ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی، کەشتیەکی بارهەڵگر، سێ کۆمپانیا و کارگەیەکی تایەی ئۆتۆمبێڵ و چوار ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاند، ئەوان لەبەرانبەر هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر کورد بێدەنگ نابن و وتی، "ئێمە حسابی دڕندەیی، کۆمەڵکوژی و تاڵانی کوردستان لە دوژمن دەپرسینەوە."

چالاکیەکان بە پێی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٩ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا، ٣ کۆمپانیای قەنەفەسازی و مۆبیلیات کە پشتگیری لە ئابۆری فاشیزم دەکەن سووتێنراون و بە ملیۆنان لیرە زیان بەر کۆمپانیاکان گەیشتووە.

٢٩ی تشرینی دووەم لە ناوچەی کارتەپەی کۆجائەلی کارگەیەکی تایەی ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

٢٨ی تشرینی دووەم لە بورسا مینیبوسێکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا.

٢٨ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئینەگولیی ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی دوژمنانی کورد سووتێنران.

٢٧ی تشرینی دووەم لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ، کەشتیەکی بارهەڵگری کەسێکی ئاکاپەیەی سووتێنرا.

٢٧ی تشرینی دووەم لە ناوچەی دارجای کۆجائەلی، ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا."

ف.ق