ئەم هەفتەیە تەژەکە-ئەوروپا چالاکیەکەی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بەڕێوە دەبات

لە هەفتەی دووهەمی چالاکیەکەی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا کە بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی پێکردووە، ئەندامانی تەژەکە-ئەوروپا بەڕێوەی دەبەن.

لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە بەردەم CPT و کۆنسەی ئەروپا، بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ١٢ی تشرینی یەکەمەوە چالاکی دانیشتن دەستی پێکردووە. لە هەفتەی دووهەمیدا ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد-ئەوروپا چالاکیەکە بەڕێوە دەبەن

 ئەم چالاکیە کە لە چوارچێوەی هەنگاوەکەی کەجەکە لە ١٢ی ئەیلولدا دەستی پێکردبوو، لە بەردەم دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەردەوامە.

لە هەفتەی رابردوودا نوێنەری پێکهاتەکانی یەکێتی هێزە دیمۆکراتەکان و رێکخراوە ئایینەیکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردبوو. تەڤگەری ژنانی کورد-ئەوروپاش لە دووهەمین هەفتەدا، وەکو نۆرە چالاکیەکە بەڕێوە دەبەن.

هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرانی کەجەدەکە-ئەوروپا، کۆن-مەد، ئاڤەگە-کۆن، ئاتیک و ئادەدەکە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردبوو. هونەرمەندانی تەڤ-چاند و ماف-دەفیش بە مەبەستی پشتیوانی لە چالاکیەکە، سەردانی گۆڕپانی چالاکیەکەیان کردبوو.

ژنان سیمینار ساز دەکەن

چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی کورد-ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد ئەم هەفتەیە چالاکیەکە بەڕێوە دەبەن. لە هەفتەی دووهەمی چالاکیەکەدا، بڕیار وایە لە سەر (قڕکردنی ژنان، تێکۆشانی ژنانی ئازادی و ئایدۆلۆجیای رزگاریی ژنان' سیمینار ساز بکرێن.

چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی ئۆجالان، هاوکات لەگەڵ چالاکی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەڕێوە دەچێت کە ماوەی ٤٣٥ هەفتەیە بەردەوامە.

ز.ش