ئانتەر ئانتەر ژیانی لەدەستدا

ئانتەر ئانتەر لە ساڵیادی کوشتنی مووسا ئانتەر باوکیدا ژیانی لەدەستدا.

ئانتەر ئانتەر، کوڕی ڕۆژنامەنووس مووسا ئانتەر (ئاپێ مووسا)، ئەمڕۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد. ئانتەر ئانتەر لە حەمامی ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی ستیلیل لە ناوچەی نسێبینی مێردین ژیانی لەدەستدا. پاش بڵاوبوونەوەی دۆخەکە، هێزەکانی پۆلیس و تیمە تەندروستییەکان چوونە شوێنی ڕووداوەکە. پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە ڕاگەیەنرا کە ئانتەر ئانتەر گیانی لەدەستداوە. تەرمی ئانتەر ئانتەر بۆ توێکاری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێردین کرا.

باوکی ئانتەر ئانتەر بە ناوی مووسا ئانتەر ٣٢ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا کوژرا.

جێی ئاماژەیە ئاپێ مووسا ئەمڕۆ لەو شوێنەی کە لەلایەن ژیتمەوە کوژرا، یادی کرایەوە. هەروەها بڕیار بوو ئێوارە لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی ستیلیل یادی بکرێتەوە.