چیرۆکی لەدایکبوونی سێیەم، کتێبێک لە ٧٣یەمین ساڵی لە دایکبوونی ئۆجالاندا

لە دید و فیکری زیاتر لە ٢٠ بیرمەند و پرۆفیسۆر و ئەکادیمیست و نووسەری جیهانەوە، لێکۆڵینەوە دەربارەی پارادیگمای ئۆجالان کراوە کە بۆ یەکەمجارە بابەتی زۆر سەرنج راکێش و جیاواز دەڵێن کە لەلای رۆشنبیر و نووسەری کورد دەرکی پێنەکراوە.

لە دید و فیکری زیاتر لە ٢٠ بیرمەند و پرۆفیسۆر و ئەکادیمیست و نووسەری جیهانەوە، لێکۆڵینەوە دەربارەی پارادیگمای ئۆجالان کراوە کە بۆ یەکەمجارە بابەتی زۆر سەرنج راکێش و جیاواز دەڵێن کە لەلای رۆشنبیر و نووسەری کورد دەرکی پێنەکراوە. کتێبەکە بەرهەمی دامەزراوەی 'دەستپێشخەریی ئازادیی بۆ ئۆجالان'ە و سەرپەرشتی ئامادەکردنی: نەجیبە قەرەداغی-یە.

پەرتووکەکە 'بونیادنانی ژیانی ئازاد دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان' یەکەمین هەوڵە بۆ کۆکردنەوەی کاردانەوە نووسراوەکانی تایبەت بە نووسینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زینداندا کە لەلایەن ژمارەیەک ئەکادیمسیەن، نووسەر و شۆڕشگێڕەوە نیشان دراوە، لەوانەی کە فیکری ئۆجالان بەدڵنییانەوە سەرنجڕاکێش یان ئیلهامبەخش بووە. نووسین بووەتە ئامرازێک بۆ ئۆجالان بۆ زاڵبوونی بەسەر گۆشەگیرییەکەدا و پەیوەندیکردن لەگەڵ جەماوەرێکی فراوانتردا.

پرۆفیسۆر دەیڤد گرەیبەر، ئەنترۆپۆلۆژگ و چالکێکی سیاسییە و لە لەندەن ژیاوە، دەربارەی فیکری ئۆجالان ئاماژە بەوە دەکات؛ شتێکی سەرنجراکێشە ئەگەر ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین کە ئایا چەند وەخت و ساڵ پێویستە یان چ شتێکی گرنگ پێویستە ڕوو بدات تا وای لێ دێت کە جیهانی ڕووناکبیران ئۆجالانیش بە هەمان شێوەی واڵتەر بنیامین، جۆرج باتاییێ، سیمۆن دو بۆڤوار یاخود فرانس فانۆن تهماشا بکەن؟ )نەک وەک هەندێ لێکۆڵەر کە تێکەڵی سیاسەتن و نە سەرۆکێکی سیاسی و نە ڕووناکبیریشن(، نەک تیۆریسیەن یان کۆمیدیی  وەک ساڵڤۆی ژیژەک، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان، ئەوە  پرسیارێکی تەممەڵانەیە.

پرۆفیسۆر دەیڤد گرەیبەر: 'دەخوازم چەند پەیڤێک لەمەڕ پێگەی ئۆجالان وەک بیرمەندێک بنووسم. ئەو چەند کتێبێکی نووسیوە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی بزاوتی کوردی، سەختە بۆ جیهانی دەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کتێبانەدا بکات. وا دیارە ئەو کتێبانە بوونەتە مایەی ناڕوونی سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە ئۆجالان چ جۆرە بیرمەندێکە.

'بە دڵنیاییەوه کارەکانی ئۆجالان جگە لەوەی کە بەرهەمگەلێکی ئاسایی نین، بەتایبەت لە ماوەی ژیانی زینداندا، تیۆریی گەلێکی بەرهەم هێناوە کە لە ڕاستیدا ناخرێنە خانەی کاری ڕووناکبیریی باوەوە. بۆ نموونە، کارەکانی وەک میکانیزمی دیموکراسییەتی ڕاستەوخۆ، فەلسەفەی سۆسیۆلۆژیی لەسەر بنەمای فیزیای کوانتەم، ڕاڤەی مێژووی دونیا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین. مەودای گرانیی کارەکانی لەوەوە دەردەکەوێ کە ئەو هەموو نووسینانەی لە حاڵێکدا بەرهەم هێناوە بەبێ دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت.'

ف.ق