خوێندا ئەڤین؛ داستانێکی چیایی

خوێندا ئەمجارە کاتێک گەڕایەوە بۆ باکووری کوردستان ئیدی ببووە گەریلایەکی پسپۆر و ئەزمووندار. بە بەرپرسیارێتی جەنگاوەری ئاپۆییەوە جوڵایەوە و لە تێکۆشانەکانی خەزرانیدا داستانی نوسییەوە.

چیاکانی کوردستان هەموو کاتێک لانکەی خۆپاراستن و هەبوونی کوردان بووە. بۆیە چیا ئازادەکانی کوردستان هاوشێوەی ئامێزی دایکانە بۆ پارستنی ڕۆڵەکانی، چیا بۆ کوردان بە مانای ژیان و ئازادییە، مانای بەرەنگاریی و دژوەستانەوەیە بەرامبەر بەستەم.

پاسەوانانی درکییان بەو ڕاستییەکردووە کە هەموو کوردێکی بە حورمەت ڕوو لە چیا دەکات. بۆیە گەلی کورد لە دژی داگیرکەران و ستەمکاران هیچ کاتێک دەستبەرداری چیا نەبووە. بەم شێوەیە سەرهەڵدان و خۆپاراستن لە چیاکانەوەیە. خوێندا ئەڤینیش یەکێک بوو لەو هەزاران تێکۆشەرە بە حورمەتانەی لە دژی ستەم و داگیرکەر ڕووی لە چیا کرد.

خوێندا ئەڤین (سەلما ئاکسو) لە ساڵی ١٩٨٨ لە ناوچەی بسملی ئامە لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێی خاوەن چاندی خۆپاراستن لە دایکبووە. وەک هەر منداڵێکی دیکەی کوردان، تەمەنی منداڵێتی لە نێو ستەم و چەوساندەنەوەی داگیرکارییدا تێپەڕاند. دووژمن هەموو کاتێک ستەم و گوشاری بەرامبەر بنەماڵەکەی بەکاردەهێنا چونکە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆز بە تەڤگەری ئازادی بوو. بەڵام بۆ یەک ساتیش بنەماڵەی سەلما لەبەرامبەر ستەمەکانی دوژمندا دەستبەرداری هەستی وڵاتپارێزی خۆیان نەبوون. هەر بۆیە سەلمان منداڵێتی خۆی لە نێو پەرەوەردەیەکی وڵاتپارێزییدا بەسەربرد و لە منداڵییەوە ئاشنای تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو. هەر لەمنداڵی خۆیەوە بەرامبەر بە ستەم و چەوساندنەوەکانی دووژمن تۆڕەی و تۆڵەی لە داڵدا چەسپی. سەلما لە وڵاتێکی داگیرکراودا لە دایک بوو، بۆیە ئاشنابوو بە ڕووی ڕەشی داگیرکەران. هەربۆیە بۆ ئازادی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٩دا ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان و بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا دەبێت.

خوێندا ئاوێتەی چیابوو

لە وڵاتە داگیرکراوەکەیدا بە ناوی 'سەلما'ەوە گەورەبوو، بەڵام کاتێک دەگاتە چیا، ناوی 'خوێندا ئەڤین' لە خۆی دەنێت و سەرلەنوێ لەدایک دەبێتەوە و نوسینەوەی چیرۆکە داستان ئامێزەکانی دەستپێکرد. بەم شێوە وەک گەریلایەکی پارێزەری وڵاتەکەی ڕێبواری تێکۆشانەکانی دەستپێکرد. خوێندا پەروەردەی سەرەتای خۆی بەشداربوونی ناو گەریلای لە مێردین وەرگرت، هەر زوو فێری ژیانی گەریلایەتی بوو، چوونکە هەموو کوردێک شارەزای پەیوەندەییەکانی ژیانی چیایە. خوێنداش بەم هەستەوە لەگەڵ چیادا بووەیەک. چیا بۆ ئەو جێگەی پاراستنی هەبوون و کۆمەڵگەکەیەتی. هەربۆیە مانادارییەکی گەورەی دا بە ژیانی ئازادی چیا کە پەکەکە لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا ئافراندوویەتی.

هەر لەو ڕۆژەوە کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد، بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆی خوێندەوە بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەکەی و مێژووی خۆی تێبگات. شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ژن کاریگەری زۆری لەسەر دادەنێت. ئەو لێکۆڵینەوەی لەسەر پرسینی 'کێ ژنی ئازادە، چۆن دەژین' کردوو و بۆ ئەوەی ئەم شوناسە ناونشینی کەسێتی خۆی بکات. دوای مانەوەی ماوەیەک لە باکوور، ڕووی لە باشووری کوردستان کرد بۆ پەرەدان بە پەرەوەردەی سەربازی خۆی لەوێ. بە دیدگای سەردەمی نوێ خۆی ئامادە کرد بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەکی پسپۆر. بە فیداکاری و ئارەزووی زۆرەوە پەیوەندی بەو پەروەردانەوە کردووە و لەو قۆناغەدا بووەتە شارەزای بواری سابۆتاژی. بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی خواستی پراکتیکی هەبوو.

لە چیاکانی کوردستاندا پەرەی بە خۆیدا، حەقیقەتی ژنی لە کەسێتی خۆیدا ئافراند. بۆئەوەی مرۆڤ ببێتە خاوەندی ناسنامەی ئازاد، نابێت لە هێڵی ئاپۆی دوورکەوێتەوە و بکەوێتە نێو شەڕێکی مەزنەوە. خوێنداش ئەمەی بەبنەمانی ژیانی خۆی گرت و ئیستاتیکای ژنی ئازادی لە کەسێتی خۆیدا ئافراند. بنەمای پەیوەندی هاوڕێتی هەموو کاتێک بۆ ئازادی و بەرەوپیشچوون بوو. بە بەشدارییە سادەییەکان، خەباتکاری و فیداکارییەکەوە بووە جێ سەرنج و باوەڕی هاوڕێکانی.

بارودۆخە سەختەکان کەسایەتی بەهێز دەئافرێنێت

بارودۆخی سەخت کەسێتی بەهێز دروستەکات، هەر بۆیە هەموو گەریلایەک خۆی بۆ ئەو بارودۆخە سەختانە ئامادە دەکات، ئیرادەیانی پێ بەهێزەکەن. وە سەختییەکان باشترین مامۆستایە و هاوکاری کەسەکان دەکات بۆ خۆناسینەوەیان. خوێندایش لەم بارودۆخەسەختانەوە بە ئیرادەوە کەسێتی خۆی بەهێزکرد.

خوێندا مانادارییەکی گەورەی دا بە سەختییەکان و لە دژی دووژمن شەڕیکرد. بە تێکدانی هەر مۆڵگەیەکی داگیرکەران ڕێگەی ئازادی وڵات دەکرێتەوە. بۆ ئەوەی وەڵامێکی بەهێز بدات بەم پرۆسەیە بە تەواوی خۆی قوڵدەکردەوە. ئەم قوڵبوونەوەی خۆی لەگەڵ هاوڕێکاندا بەشدارکرد و پێشنیاری دووبارە گەڕانەوەی بۆ باکووری کوردستان کرد. بۆیە پێشنیارەکەی پەسەندکرا وگەڕایەوە بۆ باکووری کوردستان و تێکۆشان لە گۆڕەپانی خەرزان.

نوسینەوەی داستانێک لە خەرزان

خوێندا ئەمجارە وەک گەریلایەکی پسپۆر و بە ئەزموون گەڕایەوە بۆ باکووری کوردستان. گۆڕەپانی خەزران بۆ ئەو جێگەیەکی گەورەی ماناداری و مەعنەوی بوو. لە واری مزگین و ئارژینان لە دژی داگیرکەران وەستایەوە. لەم وارەدا گەرەکیبوو لەسەر رێچکەی فەرماندە گەورەکان و وەک ئەوان ناسنامەی ژنی ئازاد بنوێنێتەوە. لە تێکۆشانەکانی خەرزانیدا هەموو کاتێک بەرخۆدانە مێژوویەکانی ئەو هەڤاڵانەی کرد بە بنەمای تێکۆشانەکانی و ناونشینی ڕۆحی کرد و لە دژی داگیرکەران بە تەواوی کردنی بە چالاکی. بە بەرپرسیارێتی میلیتانی ئاپۆییەوە جوڵایەوە و لە خەرزان تێکۆشانەکانی بەرزترکردەوە. لە شێوەی قارەمانانی مێژووی تێکۆشانی ئازادی کوردستان ئاڵای سەرکوتنی هەڵدا.

لە شەوی نەورۆزی ٢٠١٧دا بە ڕۆحی  بەرخۆدانی مەزلوم، مزگین و ئارژینانەوە لە دژی داگیرکەران تا کۆتای هەناسەی خۆی شەڕیکرد و بووە میلتانێکی ئاپۆی لەسەر ڕێچکەی فەرماندە گەورەکان. لەمڕۆشدا هاوڕێکانی لەسەر ڕێچکەکەی بەردەوامن و بە هەزاران لە قارەمانی کوردستانەوە ئاڵای سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە.