بۆ تیژدا زاگرۆس ڕێپێوان و مەڕاسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت

بۆ گەریلای یەژا ستار کێلی فرێیگانگ (تیژدا زاگرۆس) کە لە کوردستان بەشداری کاروانی شەهیدان بوو، مەڕاسیمێکی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هامبۆرگ ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.

بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنالیست کێلی فرێیگانگ (تیژدا زاگرۆس) ڕۆژی یەک شەممە لە ناوچەی نیوگرابێن هامبۆرگ مەڕاسیمێکی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت. پێش مەڕاسیمی یادکردنەوەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هامبۆرگ ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.

ڕێپێوانێک بۆ گەریلای یەژا ستار کێلی فرێیگانگ (تیژدا زاگرۆس) کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێفڕکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە کوردستان شەهید بوو بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لە هاچمانپلاتز دەست پێدەکات. دوای ڕێپێوانەکە، کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شاری هامبۆرگ-نیوگرابێن (Im Neugrabener Dorf 40, 21147 Hamburg) مەڕاسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

کێلی فرێیگانگ

کێلی فرێیگانگ لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری هامبۆرگ لەدایک بووە. لە کاتی خوێندنی یاسادا ئاشنای تەڤگەری ئازادی کورد بووە. هەروەها تەڤگەری ئازادی لە بەرانبەر سیستەمی سەرمایەداری وەک جێگرەوە دەبینێت و لە ساڵی ٢٠١٧دا بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان بووە.