گەریلای هەپەگە هارون سونە لە ئەڵمانیا یادکرایەوە
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا گەریلای هەپەگە هارون سونە کە لە دێرسیم شەهید بوو، لە چالاکییەکدا یادکرایەوە.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا گەریلای هەپەگە هارون سونە کە لە دێرسیم شەهید بوو، لە چالاکییەکدا یادکرایەوە.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا گەریلای هەپەگە هارون سونە ( شەڤگەر ڕۆژگەر) کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ لە دێرسیم شەهید بوو، لە چالاکییەکدا یادکرایەوە و چالاکییەکە لە هۆڵی کۆمەڵەی مانهایم ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا ژمارەیەک لە کوردستانیان، چالاکوانانی تەژەکە-ئە و بریندارانی کوردستان بەشدار بوون، لە بیرهێنانەکەدا گۆشەیەک بۆ وێنەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی ئامادەکرا، هەروەها لە هۆڵەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرابوو.
پاشان خواردن پێشکەش بە ئامادەبوان کرا، مەراسیمەکە ساتێکی هەستیار بوو بۆ ئامادەبوان و دڵسۆزی خۆیان بۆ تێکۆشانی شەهیدان دەربڕی.
لە پرسەکەدا بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە "چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تەموز و شەهیدانی هەرێمەکە" کە ٢٠ی تەموز لە کۆمەڵەی مانهایم بەڕێوە دەچێت.