لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، بە کۆنگرەی یەکەم، فیدراسیۆنی کۆمۆنەی دیموکراتیک لە باشووری فەرەنسا (FKDK-BF) بە فەرمی دامەزرا. سەدان کەس لە شارە جیاوازەکانەوە بەشداربوون و کۆنگرەکە بە جۆشەوە بەڕێوەچوو.
کۆنگرەکە لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاش هەڵبژاردنی دیوان و ڕاگەیاندنی ڕۆژەڤی کۆنگرەکە، مانیفێستۆی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک خوێنرایەوە، ئاماژە کرا بە بناغە ئایدۆلۆژییەکانی کۆنفرانسەکە.
زوبەیدە زومروت: لە هەموو جێیەک ڕێکخراو دەبین
هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت و ئەندامی دیوانی موراد جەیلان لە کۆنگرەکەدا قسەیان کرد. زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند مانیفێستۆی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێنیشاندەرە و فیدراسیۆنەکە بەگوێرەی ئەم دیدگایە دامەزراوە. ئەم فیدراسیۆنە بۆ کوردانی تاراوگە لەدایکبوونەوەیە.
جەیلان: فیدراسیۆنەکە وەڵامگۆیە بۆ پێویستییە کۆمەڵایەتییەکان
موراد جەیلان ڕایگەیاند بۆ چارەسەری پرسەکانی زمان و کەلتوور و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کورد لە باشووری فەرەنسا، هەنگاوێکی گرنگە، گوتی: "ئەم فیدراسیۆنە بۆ کوردانی باشووری فەرەنسا سەرەتایەکی نوێیە. سڵاو لە کۆنگرەکە دەکەم و بەهیوام خێری تێدا بێت بۆ گەلی کورد".
پەیڕەوی ناوخۆیی فیدراسیۆنەکە لە کۆنگرەکە خوێنرایەوە، جەخت دەکاتەوە فیدراسیۆنەکە بنەما دیموکراتیک و کۆمۆناڵ و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازیی ژن و یەکسانی بە بناغە دەگرێت. فیدراسیۆنەکە بەگوێرەی یاساکانی فەرەنسا لەسەر زەمینەیەکی یاسایی خەبات دەکات.
ئامانجە سەرەکییەکانی نێو پەیڕەوە ناوخۆییەکە بەم جۆرەیە:
_ بنیاتنانی سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک.
_ڕێکخستنی هەرێمی و گشتی.
_بەهێزکردنی نوێنەرایەتیی کۆمەڵایەتی.
_بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراتیکی ڕادیکاڵ.
_پاراستنی فرەیی کەلتووریی و یەکسانی.
ئازادیخوازیی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسیی ڕاستەوخۆ لە بنەما سەرەکییەکانی فیدراسیۆنەکەن. فیدراسیۆنەکە دژی هەڵوێستە ڕەگەزپەرست و دەسەڵاتدارەکان تێدەکۆشێت و ئامانجی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و هەمەڕەنگە.
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەر کۆتایی هات. لە هۆڵەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.