کۆنفرانسەکە لە ٢٦ـی حوزەیران لەلایەن 'کەمپینی سەندیکای ئازادی بۆ ئۆجالان' و 'ناوەندی پێشکەوتنی کورد- Centre for Kurdish Progress' لە لەندەن ڕێکخرا و تێیدا تاوتوێی لێگەڕینی ئاشتی لە کوردستان و تورکیا و ناوچەکە کرا.
کۆنفرانسەکە کە بە سێ دانیشتن بەڕێوەچوو، پەرلەمانتار، ئەکادیمی، ڕۆژنامەوان، سەندیکاوان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداربوون. هەروەها لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، بارۆنیس فۆستەر و بارۆنیس ڤێرما میوانداری کۆنفرانسەکەیان کرد.
دانیشتنی یەکەم: لێگەڕینی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین
لە دانیشتنی یەکەمدا کە بە ناونیشانی 'ڕێگەی ئاشتی: تورکیا و کورد و سەقامگیری هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین' ئەنجام درا، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، عوسمان بایدەرمیر بەڕێوەی برد. لە دانیشتنەکەدا تونجەر باقرخان، ڕۆژنامەوان ئەزگی باشاران، ڕۆژنامەوان فەرهاد حەممی و پرۆفیسۆر عەباس وەلی قسەیان کرد.
باقرخان لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر گرنگی دانوستان و گفتوگۆکان بۆ ئاشتی نێوان گەلان. هەروەها ئەزگی باشاران باسی لەوەکرد پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناچەکە کاریگەری لەسەر تورکیا داناوە و وای کردووە تورکیا بە سیاسەتی دەرەوەی خۆییدا بچێتەوە. فەرهاد حەممی سەرنج و ڕوونکردنەوەی لەسەر مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا کر. لە کۆتایشدا پرۆفیسۆر د. عەباس وەلی باسی لە مێژووی بزووتنەوە کوردییەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا ئاشتی بەبێ دیموکراسی بوونی نابێت.
دانیشتنی دووەم: ئەزموونی ئاشتی نێونەتەوەیی
کلێر بەیکەر، کەسایەتییەکی پێشەنگی بزووتنەوەی سەندیکاکانی کرێکاران لە بەریتانیا، دانیشتنی دووەمی بەڕێوەبرد، بە ناوی 'پرۆسەی ئاشتی و ئاشتەوایی نێونەتەوەیی'. هەروەها ماریێلا کۆهۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆنگرەی سەندیکاکان (TUC) کە ڕاوێژکاری لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە کۆڵۆمبیا و شۆن بایەرز، نوێنەری کۆمپانیای بازرگانی مارک، لە دانیشتنەکەدا قسەیان کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە وانە مێژووییەکانی پرۆسەکانی ئاشتی و ئاشتەوایی و هەروەها بناغە کۆمەڵایەتییەکان کرا. گرنگی گفتوگۆ لە پرۆسەکانی ئاشتیدا بە بەکارهێنانی نموونەکانی کۆڵۆمبیا، ئێرلەندا و باکووری ئەفریقا هەڵسەنگێندرا.
لە پانێڵی دووەمدا موئاریس گلاسمان پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران قسەیکرد و وتی: دەبێت پارتەکەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا.
لەم دانیشتنەدا پەیامێکی سین فەین خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی ساتێکی دیاریکەر بووە و گوترا "دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت؛ ئازادییەکەی بۆ بنیاتنانی پرۆسەیەکی هەمەلایەنە پێویستە".
دانیشتنی سێیەم: ڕۆڵی بەریتانیا و ئازادی رێبەر ئاپۆ
دانیشتنی سێیەم و کۆتایی بە ناونیشانی 'هاندانی ئاشتی: ڕۆڵی بەریتانیا' ئەنجام درا و سیمۆن دوبنیس بە'رێوەی برد کە وتەبێژی ئازادی بۆ ئۆجالانە. لە پارتی پارێزگاران بارۆنێس ڤێرما سەرەتا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئاشتی هەوڵدانێکی هێژایە و گرنگە.
لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دکتۆری یاسا و پارێزەر ستیڤن نایت و لە تەڤگەری ژنانی کورد مەراڵ چیچەک قسەیان کرد. نایت ئاماژەی بەوەدا قەدەغەکردنی پەکەکە لە بەریتانیا، پرۆسەی ئاشتی قورس دەکات. مەڕاڵ چیچەکیش ئاماژەی بە دیالێکتیکی نێوان ئازادی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژن کرد و ڕایگەیاند کە بەبێ ژن ئاشتی و دیموکراسی بە دی نایەت.
لە ئەنجامنامەی داخوازییە بنەڕەتییەکان: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ئەنجامنامەکە لە لایەن سیمۆن دوبنس خوێندایەوە. داخوازییە هاوبەشەکانی بەشداربووان لە ئەنجامنامەکەدا بەمجۆرەیە: "ئێمە بۆ پاراستنی ئاشتی و دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد لە تورکیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پێداگریی خۆمان دووپات دەکەینەوە".
_ پشتگیرییەکی بەهێز دەکەین لە بانگەوازی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٧ ی شوبات کردی. ئەم بانگەوازە دەرفەتێکی ژیانییە بۆ دیالۆگ و بنیاتنانەوەی متمانە.
دەبێت هەنگاوی بەپەلە و ڕوون بنرێت
- پشتگیری دەکەین لە هەنگاوە بنیاتنەرەکانی نوێنەرانی کورد بۆ ئاشتی؛ بڕوامان وایە، ئەم هەوڵانە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و چارەسەری سیاسیی درێژخایەن و دیالۆگن.
- بانگەواز لە دەوڵەتی تورک دەکەین بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی هەنگاوی بەپەلە و ڕوون بنێت. پێش هەموو شتێک، دەبێت کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانتاری پارتە سیاسییەکان بۆ پشتگیری لە پرۆسەکە پێکبهێنرێت. سیاسەتی بەرفراوان و شەفاف و دادپەروەرانە، شتێکی بنەڕەتییە. چاوەڕوانییەکان بۆ پێکهێنانی ئەم کۆمیسیۆنە لە مانگی تەمموزدا بانگەوازەکەمان خێراتر دەکات.
- ئێمە دەزانین کە ئاشتییەکی درێژخایەن، پرۆسەیەکی دوورودرێژە. بەڵام دەبێت لەئێستەوە هەنگاوی بنەڕەتی بنرێت.
دەبێت زیندانیانی سیاسی ئازادبکرێن
-داوا دەکەین بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن، بەتایبەت عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و عوسمان کاڤالان و زیندانی سیاسیی تر، ئازاد بکرێن. هێشتنەوەی زیندانیانی سیاسی لە زینداندا، پێوەرە یاساییەکان و ئەگەری ئاشتی پێشێل دەکات. دەبێت تورکیا بەرپرسیارێتییە نێونەتەوەییەکانی جێبەجێ بکات.
دەبێت حکومەتی بەریتانیا بۆ ئاشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت
- بانگەواز لە حکومەتی بەریتانیا دەکەین پشتگیری لە هەوڵەکانی ئاشتی لە تورکیا بکات، ڕۆڵێکی ئەرێنی و دیپلۆماتیک بگێڕێت بۆ پاراستنی مافەکانی کوردان لە سوریا.
- داوا لە بەریتانیا دەکەین پشتگیری بکات لە دیدگای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ سوریای هەمەڕەنگ.
کۆتایی بە سیاسەتی تاوانبارکردن بهێنن
- بانگەواز لە بەریتانیا دەکەین کۆتایی بە تاوانبارکردنی چالاکوانان و کۆمەڵگەی کورد لە بەریتانیا بهێنێت.
- داوا دەکەین پیاچوونەوە بە قەدەغەی سەر پەکەکەدا بکرێت، وەک حاڵەتەکانی پێشتر لە پرۆسەکانی ئاشتی لە ئیرلەندای باکوور و کۆڵۆمبیا و ئەفریقای باشوور، ئیمکانی دیالۆگی سیاسی پەسەند بکرێت.
- بڕوامان وایە، کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوە هزرییەکان و ئەکادیمییەکان و ڕێکخراوەکانی بەریتانیا، دەتوانن بە هاوکاری حکومەت و ئەکتەرە سیاسییەکان، پشتگیرییەکی دیپلۆماتیک بکەن لە پرۆسەی ئاشتییەکی درێژخایەن لە تورکیا.
پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنرێت
ئێمە وەکو داواکاریی سەرەکیی خۆمان دوپاتی دەکەینەوە کە پێویستە ئەو سیاسەتی گۆشەگیرییەی لەسەر ئۆجالانە کۆتایی پێبهێنرێت. بەگوێرەی پێوەرەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و پێناسەی 'مافی هیوا'، ئێمە دەمانەوێت ئۆجالان ببێتە خاوەن دەرفەتی ئازادی کار و ژیان. ڕۆڵی ئۆجالان لە دیدارەکانی ئاشتیدا پێشتریش گەلێک کاریگەر بوو و بێئەوەی بتوانێت پەیوەندی بە ڕاوێژکارانی یاساییەوە بکات، مەحاڵە پێشکەوتن ڕووبدات.
'پێویستە هێرشە ئاسمانییەکان ڕابگیرێن'
پێش هەمووی پێویستە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆی هێرش و جوڵانەوە سەربازییەکان ڕابگیرێن. لەکاتێکدا لە ڕۆژئاوا دانوستان و ئاگربەستی کاتی بەردەوامی هەیە، ئەو توندوتیژیەی باکوری عێراق دەبێتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم ئاشتی.
بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و یەکسان لە لە تورکیا و ناوچەکە، ئێمە باوەڕمان وایە کە دیالۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ تاکە ڕێگەی ڕزگارییە."