بە دیمەن

لە ڤێیەنا بە چەند چالاکییەک ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز کرا

١٣هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڤێینەنای پایتەختی نەمسا بە پانێڵ، چالاکی هونەری و پەیامی پشتگیری پیرۆز کرا. هەروەها بانگەوازی بەرخۆدان لە سوەیدا مۆرکی لە فێستیڤاڵەکەدا.

لە ڤێیەنای پایتەختی نەمسا ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە فێستیڤاڵێک کە لە لایەن دەم-کورد، دەفەند ڕۆژئاوا و کۆما خوێندکارانی کوردەوە ڕێکخرا بوو، پیرۆزکرا. لە فێستیڤاڵەکەدا نوێنەری فیدراڵی یەکێتی خوێندکارانی فێربوونی باڵای نەمسا ستاندی دانا و پەیامی پشتیووانی پێشکەش کرد.

فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان نوێەری دەفەند ڕۆژئاوا هاڤین ڤی. ئاماژەی بە کۆمەڵكوژی دروزەکان کرد و گوتی: "ڕۆژئاوا نەک تەنها کورد، بەڵکو شۆڕشی هەموو بندەستانە."

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە) شێخ ڕەعد ئاماژەی بەوەدا گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی هەڕەشە لە سەقامگیری هەرێمەکە دەکەن و بانگەوازی کرد کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی بە بەشداری هەموو گەلان ئەنجام بدرێت.

لە پارتی کۆمۆنیستی شیوعی نەمسا باربارا ئۆربانیک ئەوەی بە بیر هێنایەوە گرووپێک گەریلا بە سووتاندنی چەکەکانیان پەیامی ئاشتییان نارد و دەشڵێت؛ گەلی کورد پشتیووانی لە خواستی ئاشتی دەکەن و دەبێت تورکیاش لەم پرۆسەیەدا بەشداری بکات.

لە کۆمەڵگەی دروز شۆرۆق مۆنزەر نەیتوانی بەشداری فێستیڤاڵەکە ببێت، پەیامێکی نووسراوی لە سوەیدەوە نارد و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هاوکاری بەپەلە بکەن و لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکەن.

کاتێک پەیامەکەی مۆنزەر دەخوێندرایەوە، گەنجان پانکارتی "بژی بەرخۆدانی سوەیدا"یان هەڵگرت و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان بەرزکردەوە.

فێستیڤاڵەکە بە گۆڕانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.