عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە نەمسا یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە نەمسا یادکرانەوە.
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە نەمسا یادکرانەوە.
کۆمەڵەی کەلتوور و هونەری سارا لە ویلایەتی ڤۆرارلبێرگی نەمسا، چالاکییەکی یادکردنەوەی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەنجامدا. چەندین کوردستانی بەشداربوون و چالاکیییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاشان لە ڕیشسپییانی عەلەوییەکان نەجدەت کۆرکماز بەگوێرەی باوەڕی عەلەوییەکان مەراسیمێکی کورتی ئەنجامدا.
لەسەر ناوی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکە، کاموران سیندی ڕایگەیاند تێکۆشانی ئازادی کورد بە قوربانیدانی مەزن گەیشتووە بە ئەمڕۆ، ئەم نەریتی تێکۆشانە لەسەر بناغەی شەهیدان مەزن بووە.
سیاسەتمەدار موراد مونزور قسەی کرد و تیشکی خستەسەر نزیکبوونەوە لە بەهاکان و شەهیدانی تەڤگەری ئازادی.
چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، کۆتایی هات.