کەجەکە: دەبێت بەرخۆدانی بەشكۆ تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامبێت

کەجەکە سڵاوی لە هەموو بەشداربووانی گردبوونەوەی ئازادی کرد و وتی: "دەبێت ئەم بەرخۆدانە بەشکۆیەیی گەلەکەمان تا شکاندی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە، تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەبێ وەستان بە بەرفراوانییەوە بەردەوام بێت."

راگەیاندراوی کەجەکە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە پەیوەست بە 'گردبوونەوەی ئازادی' ١٣ تشرینی یەکەم لە ئامەدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:                    

"لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد گردبوونەوەی گەورەی ئازادی لە ئامەد ئەنجامدرا. لە پێش هەموویەوە لە خەڵکی ئامەدەوە تا سەرحەد، لە دێرسیمەوە تا فرات بە دەیان هەزار لە گەلەکەمانەوە ڕوویان لە ئامەد کرد. لە ناچە و گەورە شارەکانی تورکیاوە بە هەزاران کەسی کوردستانی و تورکیایی بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەنن بە ئامەد. وێڕای هێرش، قەدەغە و ئاستەنگییەکانی دەوڵەت لە گەلەکەمان، گەل ڕژانە گۆڕەپان و کۆڵانەکانەوە و ناڕەزایەتی بەهێزی خۆیان لە دژی گۆشەگیری و سیاسەتەکانی قڕکردن پیشاندا. گەلەکەمان جارێکی دیکە دڵسۆزی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پیشاندایەوە و هەموو هەڵوێستێکی خۆیان دەرخست، هەمیش پەیامی پێویستییان دا. لە بەر ئەم چالاکییە بە شکۆ و مانادارە لە دڵ و گیانەوە سڵاو لە خەڵکی ئامەد و هەموو گەلی وڵاتپارێز و دۆستانمان دەکەین. هەروەها سڵاو و حورمەتی خۆمان پێشکەشی هێزە دیموکراسییەکان و گەلانی تورکیا دەکەین کە بەپشتگیردان بە گەلەکەمان هێز و گوڕییان دا بە گردبوونەوەی ئازادی. هەروەها سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی ئاستەنگیەکانی فاشیزمەوە نەیانتوانی بگەن بە ئامەد، کە بە ڕێکەوتنیان بۆ ئازادی و بەرخۆدان لە دژی ئاستەنگییەکانی فاشیزم پەیامی پێویستییان دا و ئەنجامی پێویستییان بەدەستهێنا.

لە گردبوونەوەی ئازادیدا گەلەکەمان لە دژی سیاسەتەکانی گۆشەگیری هەڵوێستی خۆیان پیشاندا و پەیامێکی بەهێزییان دا. گەلەکەمان جارێکی دیکە بە ڕوونی دەسنیشانیکردەوە ڕێبەر ئاپۆ موخاتەبی چارەسەری دیموکراتیکیانەیی پرسەکانی گەلی کوردە. گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بە دەنگێکی بەرز گوتییان، ئاشتییەکی بە حورمەت لە تورکیادا تەنها بە موخاتەب-وەرگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بە چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسەکانی کورد دێتە ئاراوە و لەسەر ئەم بنەمایە دەستنیشانیانکرد دەبێت یەکسەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبە ئاپۆ لاببرێت و چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی گەلی کورد پێکبهێنرێت. پێویستە هەموو کەسێک زۆر بە باشی لەم پەیامەی گەلی کورد تێبگات. ئەو سیاسەتەی ئەم پەیامەی گەلی کورد نابینێت، شکست چاوەڕوانێتی. هەروەها هەموو ئەو جۆرە یاریانەی کە دەیەوێت بیگێڕێت تێکدەچێت. تا وەکو ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەب وەرنەگیرێت، نە پرسی کورد چارەسەر دەکرێت و نە لە تورکیاشدا ئیمکانی ئاشتی هەیە. لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورد ئەو کەسەی زۆر بۆ ئاشتی و دیموکراتیکبوونی تورکیا تێدەکۆشێت ڕێبەر ئاپۆیە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتێکە لە دژی ئەو هەوڵدانەی رێبەر ئاپۆ. بۆیە تاوەکو گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا بەردەوام بێت، کەس ناتوانێت باسی ئاشتی و چارەسەری بکات. ئەمە شتێکی نا موکینە و تێشناپەڕێت. گەلەکەمان ئەم ڕاستییەیان لە ئامەد بە ڕوونی پیشاندایەوە. بە شێوەیەی بەهێز پیشانیاندا کە ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری و توخمی بنەڕەتی هاوپەیمانێتی، یەكێتی دیموکراتیکی گەلان، ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و ئاشتی ناوخۆییە لە تورکیادا. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین باش لەم پەیامەی گەلی کورد تێبگەن، لەبەرچاوی بگرن و بەگوێرەی ئەمە بجوڵێنەوە.

لە ڕێگەی ئەم چالاکییەوە گەلەکەمان سەلماندی کە بە بڕیارداری لەسەر بەرخۆدانەوە دەتوانرێت هەموو جۆرە ئاستەنگیەکی فاشیزم لەباربەرێ و سەرکەوتن بێنێتە ئاراوە. دەبێت ئەم بەرخۆدانە بە شکۆیەیی گەلەکەمان تا شکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری، تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە بێ وەستان و بە بەرفراوانییەوە بەردەوام بێت.