تەرمی شەهید نەشمی ئەلڕەقە بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی (قەسەدە) نەشمی ئەلڕەقە کە لە منبج شەهید بوو، لە ڕەقە بە خاکسپێردرا.

شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، نەشمی ئەلڕەقە (محەمەد مستەفا ئەلموح) کە لە کاتی بەجهێنانی ئەرکەکانی خۆیدا لە منبج شەهید بوو. بە مەراسیمێکی شایستە و بە بەشداربوونی دەیان کەس  تەرمی شەهید نەشمی ئەلڕەقە لە گۆڕستانی شەهیدانی لە گوندی حکومیەی کانتۆنی ڕەقە بە خاکسپێردرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد،  پاشان فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئەحمەد مستەفا، بەناوی ‌هێزەکانی سوریا دیموکراتەوە قسەی کرد وتی: "شەهید نەشمی هەموو کاتێک بە بە هێزییەوە ئەرکە وڵاپارێزییەکانی جێبەجێدەکرد  و لەو پێناوەشدا گیانی بەخشی. لە ڕانگەی ڕامانەکانی نەتەوەی دیموکراتی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە بەردەوام دەبین لە سەر ڕێگای شەهیدان تا ڕزگارکردنی هەموو ناوچە داگیرکراوەکانمان."

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ڕەقە، ئەسعەد ئەل ئەجەلیش لە مەراسمەکەدا قسەیرکرد و باسی لە تێکۆشانی دڵسۆزانەی شەهید کرد و وتی: "شەهید نەشمی کاری بۆ ئەو پرۆژەیە کرد کە باوەڕی پێی هەبوو، لەو پێناوەدا خەباتی کرد و وەک شەڕڤان و شۆڕشگێڕێک لە پێناو مرۆڤایەتی و بەدیهێنانی نەتەوەی دیموکراتدا تێکۆشا."

دواتر بەڵگەنامەی شەهیدبوونی شەهید نەشمی خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، پاشان تەرمی شەهید نەشمی بە هەڵهەڵەی دایکانی شەهیدەوە بەخاک سپێردرا.